45 یەکەی نیشتەجێبوون بێ بەرامبەر دەدرێتە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان
- کوردستان
- 2024-05-27
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی، موژدەی پێدانی 45 یەکەی نیشتەجێبوون بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەدات.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: بێستوون جەبار، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "بە سوپاسەوە لە هەوڵە بەردەوامەکانی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی توانرا 45 یەکەی نیشتەجێبوون لە جۆری شوقە بەبێ بەرامبەر و بەبێ هیچ بڕە پارەیەک پێشکەشیان بکرێت".
زانیاریی زیاتر: ئەوانەی ڕێژەی کەمئەندامییەکەیان 100٪ـەو خێزاندارن، لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان خۆیان تۆمار دەکەن، دواتر لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە خاڵبەندی دەکرێت". بێستوون جەبار وای گوت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو یەکانە دەکەونە گەڕەکی قولەرەیسی، لە 27-5 تاوەکو 5-6 لە ڕۆژانی دەوامی فەرمی فۆرمەکان دابەش دەکرێن، پێویستە ئەو خاوەن پێداویستییانەی مەرجەکانیان تێدایە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.
ئەمەش بزانە: سەرۆکوەزیران بارزانی مۆڵەتی دروستکردنی یەکەکانی داوە، لە کۆی 650 یەکە وەبەرهێنەرەکە 45 یەکە پێشکەشی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





