سەرۆكوەزیران بارزانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ چارەسەری پرسی نەوت ڕادەسپێرێت
- کوردستان
- 2024-05-29
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران بارزانی بۆ چارەسەری پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سەرپشك دەكات، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت " پرسی هەناردەكردنی نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە هیچ گرفتێكی نەماوە".
بۆچی گرنگە: دادگەی فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاندبوو، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات. هەرێمی کوردستان داهاتە نانەوتییەکانی ڕادەستکردووە، بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیش عێراق دەبێت سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران بارزانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد ئەگەر بۆ بابەتی نەوت پێویستی کرد سەردانی بەغدا بکەن، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و کۆمپانیا نەوتییەکان کۆببنەوە.
زانیاریی زیاتر: پرسی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هیچ گرفتێکی نەماوە، کێشەکە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە کە دەبێت حکومەتی فیدراڵ کۆمپانیا نەوتییەکان ڕازی بکات بۆ ئەوەی نرخێکیان پێبدات ڕازییان بکات.
باكگراوند: لە مانگی ئاداری ساڵی 2023ەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانی پاریس و لەسەر سکاڵایەکی حکومەتی عێراق ڕاگیراوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سعودییە مەرجی هەیە بۆ چوونە ناو ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی
- کولتوور
- 42 خولەک لەمەوپێش
خوانێکی ترلیۆنی لە کۆشکی سپی
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلهام ئەحمەد: دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکان لە سووریا پارێزراو بێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: هەرێمی کوردستان نموونەی سەرکەوتنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست






