
گرافیکی ئاڤا نیوز
دەیان ساڵە کەشێکی میدیایی-کولتووریی وەها درووست کراوە کە بە نزیکەیی هەموو ڕەخنەگرتنێک لە ئیسرائیل یەکسان کراوە بە دژەجوو بوون. هەر ئەمەش ڕێی بۆ دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاک و دۆسیەی فەلەستینی هەموار کردووە؛ بەراوردی نەخشەکانی ئێستا بەوانەی شەستەکان و چلەکان ئەمە زۆر بە ڕوونی نیشان دەدەن. ئیسرائیل زۆر بە باشی کاری لە سەر ئەوە کردووە کە هەمیشە خۆی وەک ستەملێکراو نیشان بدات: ستەمی منداڵێکی بەردوەشێن لە دەوڵەتێکی ئەتۆمی. هەموو ئەوانەشی کە ڕەخنەیان لە ستەمی ئەو گرتووە بە دژەجوو و هەوڵدان بۆ دووبارەکردنەوەی هۆڵۆکۆست تۆمەتبار کردووە.
بۆ چەندین دەیە، ئەوروپی و بە تایبەت ئەڵمانەکان، لە ترسی ئەوەی نەکا بە نازیسمی نوێ تۆمەتبار بکرێن، هەموو شتێكیان بۆ ئیسرائیل کرد. جیهانی عەرەبیش لە سەر هەر دوو ئاستی سەرکردە و خەڵکانی ئاسایی لە ژێر هەژموونی گوشارە کولتوورییە زاڵ و باوەکەدا بووە. سەرکردەکان بۆ ڕازیکردنی ئەمریکا و ئەوروپا نازی ئیسرائیلیان، وەک تاقانەی ناشەرعیی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵات، هەڵگرت. خەڵکی ئاساییش، لە ترسی ئەوەی نەکا عەلمانی و نەتەوەییەكان ئەوان بە ئیسلامگەرایی و دواکەوتوویی تۆمەتبار بکەن، پاشەکشەی زۆریان لە هەڵوێستەکانیان کرد. لە ناو کۆمەڵەی ڕۆشنبیرانی عەرەبی و ئیسلامیش، پاڵپشتیکردنی فەلەستین و ڕەخنەگرتن لە ئیسرائیل بووە عەیبە. بە جۆرێک، دژایەتیکردنی بوونی فەلەستینییەکان و پشتیوانیکردن لە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل کرانە پێوەری ڕۆشنبیربوون.
شەڕی ئەم جارەی غەززە، زۆر شتی گۆڕی. لە سەروو هەموویانەوە ئەو وێنەیەی گۆڕی کە ئیسرائیل دەیان ساڵە کاری لە سەر کردووە. هەرچەند ئیسرائیل لە سەر میتۆدی کاری خۆی، بۆ درووستکردنی وێنەیەک لە بێکەسی و ستەملێکراویی خۆی، بەردەوامە. تەنانەت لە سەر ئاستێکی باڵاتر و بە گوڕوتینێکی زیاترەوە بەردەوامە؛ چونکە ئێستا لە قۆناغێکدایە کە خاک و خوێنی زیاتری لە فەلەستینییەکان دەوێت و هاوکات هێرشە خوێناوییەکەی حەماسیش پاساوی باشتری داوەتە دەست. ئێستا، گوتاری فەرمیی ئیسرائیل بریتییە لەوەی کە هەموو ڕەخنەگرتنێک لە بەرزیی ژمارەی قوربانیانی مەدەنی، زۆریی ئاستی وێرانییەکان، بە زۆر کۆچپێکردن و ئەشکەنجەدانەکان هەموویان دەبنە ڕێگر لە بەردەم لەناوبردنی حەماس. بە واتایەکی دیکە، لەو گوتارە سیاسی-ڕۆشنبیرییەی کە ئیسرائیل درووستی کردووە، تەنیا دوو بەرە هەن و تۆ دەبێت لە یەکێکیاندا بیت: بەرەی ئیسرائیلی ستەملێکراو و بەرەی حەماسی ستەمکار؛ لەم نێوەندەشدا بەرەیەک بۆ ژن و منداڵانی غەززە بوونی نییە.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، ئیسرائیل لە سەر ئاستی سەرۆکوەزیرانەکەی دەیان سەرکردە، دەوڵەت، دادگە و ئاژانسی جیهانیی بە دژەجووبوون و لایەنگیریی حەماس تۆمەتبار کردووە؛ لەوانە: سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، دەوڵەتی ئەفریقای باشوور، دادگای دادی نێودەوڵەتی و ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان. بەڵام ئەم تەکنیکەی ئیسرائیل چیدی وەک جاران کاریگەر نییە. ڕاستییەکە ئەوەیە ئێستا دۆخەکە گۆڕدراوە و ڕای گشتیی جیهانی، لە سەر ئاستی دەوڵەتان و کەسایەتییەکان، لە سەر ئەوە کۆکە کە بەربەرییەتی حەماس نابێتە پاساو بۆ بەربەرییەتی ئیسرائیل. ناهاوسەنگیی وەڵامی ئیسرائیل بۆ هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر جیهانی لەوە بە ئاگا هێناوەتەوە کە خەریکە بە پاساوی هۆڵۆکۆست، هۆڵۆکۆستێکی دیکە ڕوودەدات: بە زۆر کۆچ بە خەڵک دەکرێت و لەو "ناوچەی مرۆییـ"ـەی کە پەنایان بۆ بردووە کۆمەڵکوژ دەکرێن، باڵەخانە تایبەت و گشتییەکان دەڕوخێنرێن و قیرتاوی جادەکان هەڵدەتەکێنرێت، تیمە پزیشکییەکان و فریاگوزارانی مرۆیی دەکرێنە ئامانج، گەمارۆی تەواوتیی دەسەپێنرێت و کارەبای نەخۆشخانەکان دەبڕدرێت، پەلاماری بانکی سپێرم و هێلکە دەدرێت و تاڵان دەکرێت، ئەوانەی لە دەوری کاروانە مرۆییەکان کۆدەبنەوە بۆردومان دەکرێن، لەگەڵ هەزاران کردەی دیکەی هاوشێوە کە سوپای ئیسرائیل لە ئەنجامدانیان بەردەوامە.
ئێستا جیهان خەریکە لەوە تێدەگات کە ئیسرائیل دەوڵەتێکی ئاپارتایدە کە لە ژێر ناوی ئایینی جوو و بێ هیچ سڵەمینەوەیەک، سەرقاڵی پیادەکردنی پلان و پیلانەکانیەتی. نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنە لە بەردەوامیی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل دەگرێت و داوای ڕاگرتنی کوشتار دەکات، یەکێتیی ئەوروپا سەرکۆنەی بەرزیی ژمارەی قوربانیانی سڤیل دەکات و جووە نیشتەجێکراوە تووندڕەوەکان سزا دەدات، دەوڵەتان یەک لە دوای یەک دان بە سەربەخۆیی فەلەستنیدا دەنێن، تەنانەت ئەمریکاش کە گەورەترین سپۆنسەر و دابینکەری چەکی ئیسرائیلە سوپای ئیسرائیل سزا دەدات. ئێستا لە ناو ڕەخنەگرانی سیاسەتەکانی ئیسرائیلدا خەڵکانی قژزەرد و چاوکاڵ، خوێندکاری زیرەک و هۆشیار، ئەدیبی جیهانی، گۆرانیبێژی ڕاپ، ئەکتەری هۆڵیوود، وەرزشکاری ئۆڵۆمپیاد، سەرانی دەوڵەتانی پێشکەوتوو، خەڵکانی بێباوەڕ و تەنانەت حاخامی جوو هەن. ئێستا بە پێچەوانەی دەیەکانی ڕابردوو، ڕەخنەگرتن لە ئیسرائیل یەکسان نییە بە نازیسم و دژەجوو بوون، بەڵکو نیشانەی ڕۆشنگەری، زیندوویی ویژدان و مرۆڤدۆستییە. ئێستا ڕەخنەگرانی سیاسەتەکانی ئیسرائیل هەر هێندەی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ئیسلامگەرا، تووندڕەو و دواکەوتوون.
نوێترین بیروڕا

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
ئەی تی ئێمەکانیش پێویستییان بە هاوکارییە
16 کانوونی دووەم

ژنانی كورد؛ لە ژیاندا چاونەترس و لە شەهیدبووندا نەمر
15 کانوونی دووەم

ترەمپ و سیناریۆی "هێڵی سوور" و ئەگەری جەنگێکی کراوە لە ئێران؟
15 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
- بیروڕا
- 17 کانوونی دووەم
جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ






