کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەسەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی چەند پرسێک تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 2024-02-04

ئەرشیف - کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی
ئاڤا دیجیتاڵ
بەسەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پێکهێنانی حکومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا، لەگەڵ بابەتی مووچە و بودجە تاوتوێ دەکرێن.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لەکاتێکدایە، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە چەندین پێشهات و گۆڕانکاری تێدەپەڕن، پارتی دیموکراتی کوردستان پرسە هەنووکەیی و گرنگەکان تاوتوێ دەکات.
بۆچی گرنگە: کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتی دێت، کە لەبەردەم پرسی دانانی پارێزگار و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا دان، هاوکات دادگەی فیدراڵی بڕیار لەبارەی سکاڵایەک لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات.
زانیاریی تایبەت: کۆبوونەوەکە سبەی دووشەممە 5-2-2024 دەکرێت. سەرچاوەیەکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد و گوتی، بڕیارە چەندین پرسی نێوخۆیی و هەرێمی تاوتێبکرێن، کە بریتین لە:
تەوەری یەكەم: بارودۆخی گشتیی نێودەوڵەتی، ڕووداوەكانی ئێستای جیهان و وشەڕ و هاوپەیمانێتی، گۆڕانی هاوكێشە سیاسی، سەربازی و قەیرانەكان و لێکەوتەکەیان بۆ تەواوی وڵاتان هەیە.
تەوەری دووەم: بارودۆخی هەرێمایەتی، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هێرشەکانی سەر هەولێر دەکرێت.
تەوەری سێیەم: بارودۆخی عێراق، بابەتی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت، جێبەجێنەكردنی ماددەكانی ئەو ڕێككەوتن و هاوپەیمانێتییەی حكومەتی لەسەر پێکهیێنراوە، ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق.
تەوەری چوارەم: لەبارەی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی پارتی بڕیار دەدرێت.
تەوەری پێنجەم: باسی ئەنجام و گفتوگۆکانی پێکهانی حکومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووک دەکرێت، پارتی پێوایە چارەسەری کەرکووک لە ڕێگەی کۆدەنگیی نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکانەوە دەبێت، هیچ پێکهاتەیەک ناتوانێت بەتەنیا کەرکووک بەڕێوەببات.
تەوەری شەشەم: ڕەوشی نێوخۆی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردن و هەڵوێستی پارتی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیە.
باکگراوند: دوایین كۆبوونەوەی فراوانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی لە 12-07-2023 بەڕێوەچوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
7 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە





