سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری ئایندەی شنگال و بارودۆخی ئاوارەکان تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 2024-06-05

وێنەی کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی و د . دلاوەر عەلائەددین
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری و سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێی ئایندەی شنگال و بارودۆخی ئاوارەکان دەکەن و بڕیارە لە ئایندەدا توێژینەوەکانی ئینستیتیوتی مێری لەبارەی شنگال لە ڕاپۆرتێکدا بڵاو بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دلاوەر عەلائەددین، سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی چەند پرسێکیان لەبارەی ئایندەی شنگال وبارودۆخی ئاوارەکانی ئێزدی کرد.
لێدوانی فەرمی: د. دلاوەر عەلائەددین، سەرۆکی ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە "مێری" لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سوودانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو دیمانەیە بەشێکە لە توێژینەوەکانی ئینستیتیوتی مێری لەبارەی شنگال و لە ئایندەدا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی دەکەینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دلاوەر عەلائەدین لە تۆڕی "X" ئەوەشی ڕاگەیاندووە، "سەرەڕای ئاڵۆزییە ئەمنیی و سیاسییەکان، دەکرێت و پێویستە پێشکەوتن لەسەر ئەرزی واقیع بەدەست بهێنرێت لە ئاوەدانکردنەوە و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکان، هاوکات بەشداریپێکردنی سەرجەم شنگالییەکان لە کارە لە پێشینەکان بێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڕیاری داوە تاکو 30 تەمموزی ئەمساڵ، دەرگای کەمپی ئاوارەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دابخات، بەڵام ئاوارەکان ناڕازیین و نایانەوێت هەرێمـی کوردستان جێبهێڵن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
23 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ جاری دووەم ڕاگیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە




