
ئەو هێلیکۆپتەرەی بارمتەکانی تێدابوون- سکای نیوز
ئاڤا نیوز
شەوی شەممە، سوپای ئیسرائیل بە هاوكاریی یەكەیەكی تایبەتی ئەمریكا ئۆپەراسیۆنێكی بەناوی "نوسیرات" ئەنجامدا و تێیدا چوار بارمتەی ئیسرائیلی ئازادكران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "ئۆپەراسیۆنی “ناوازە"ی سوپای ئیسرائیل بۆ ئازادكردنی چوار بارمتە بە زیندوویی لە كەمپی نوسیرات لە ناوەڕاستی كەرتی غەززە، پرسیاری لەبارەی كاریگەرییەكانی ئەم ئۆپەراسیۆنە لەسەر هەڵوێستی دانووستان لەگەڵ حەماس وروژاند.
بۆچی گرنگە: بە لەبەرچاوگرتنی ڕێكەوتی ئۆپەراسیۆنەكە لەگەڵ هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ كۆكردنەوەی ڕەزامەندی بۆ ئەو پێشنیازە، كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەلایەن جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاوە ڕاگەیێندرا، چەندین پرسیار سەرهەڵدەدەن.
درێژەی ڕاپۆرتەكە…
ئۆپەراسیۆنی نوسیرات كاردانەوەی دەبێت لەسەر ڕەوتی ئاڵۆزی دانووستانەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بەتایبەتی دوای ئەو "كارتە فشارانەی" كە بارمتەكان نوێنەرایەتییان دەكرد، بزووتنەوەكە لە دانیشتنەكانی پێشوودا بەكاریدەهێنا ئەوەش كاریگەریی دەبوو لەسەر دانووستانەكان.
نەتانیاهۆ دڵخۆشە
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنی "نوسیرات" بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی ناوخۆیی دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی فشارە سەربازییەكان بۆ سەركردەكانی حەماس تەواو بكات و "ئیمتیاز"ی پێ بدەن ئەگەر جارێكی دیكە دانووستانەكان دەستپێبكەنەوە.
چی ڕوویدا؟
سوپای ئیسرائیل ئازادكردنی چوار بارمتەی بە زیندوویی لە كەمپی نوسیرات ڕاگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتیدا كە چەندین دەزگای ئەمنیی ئیسرائیل بەشدارییان تێدا كرد.
ژمارەیەك لە وەزیرانی ئیسرائیل دڵخۆشی و هەستكردنیان بە "سەركەوتن" دوای ئازادكردنی ئەو چوار بارمتەیە لە چنگی حەماس دەربڕی، هاوكات یۆواڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل گوتی :"بەردەوام دەبین لە شەڕكردن تا ئەوكاتەی 120 بارمتە دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان".
هەنییە قسەی هەیە
ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسیی حەماس گوتی:"ئیسرائیل ناتوانێت بژاردەكانی خۆی بەسەر بزووتنەوەكەدا بسەپێنێت".
"بزووتنەوەكە بە هیچ ڕێككەوتنێك ڕازی نابێت كە پێش هەموو شتێك ئاسایش بۆ گەلەكەمان بەدی نەهێنێت، ئازادكردنی چوار بارمتە لەلایەن ئیسرائیلەوە دوای نۆ مانگ "بەڵگەی شكستە، نەك دەستكەوت".
حەماس و كارتە فشارەكانی
حسێن حەریدی، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی میسر دەڵێت:"ڕزگاركردنی ئەو چوار بارمتەیە پێگەی نەتانیاهۆ و دیدگای ئەو بۆ "ئازادكردنی بارمتەكان لە ڕێگەی فشاری سەربازییەوە" بەهێزتر دەكات، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە حكومەتی ئیسرائیل هیچ نیازێكی نییە بە پێشنیارەكەی بایدن ڕازی بێت.
حەریدی لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: "ئەمە بەو مانایەیە كە ئیسرائیل لە ڕێگەی فشاری سەربازییەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ كارتی فشاری حەماس لاوازتر دەكات".
دانووستانی هەمیشەیی بوونی نییە
حەماس دەڵێت بەبێ ئاگربەستی هەمیشەیی بە دانوستانەكان ڕازی نابین، هاوكات ئیسرائیل جەخت لەوە دەكاتەوە كە پابەند نابێت بە ئاگربەستی هەمیشەیی، هەربۆیە پرۆسەكە ئاڵۆزتر بووە.
دەستكەوتی زیاتر
تاریق فەهمی، ئەكادیمیستێكی پسپۆڕ لە كاروباری فەلەستین و ڕاوێژكاری بەشدار لە دانوستانەكانی عەرەبی و ئیسرائیل، پشتڕاستی دەكاتەوە كە ئۆپەراسیۆنی نوسیرات “لە قۆناغی داهاتوودا كاریگەریی نەرێنی ڕاستەوخۆی لەسەر بزووتنەوەی حەماس دەبێت".
"ئەم پرۆسەیە پاڵ بە حەماسەوە بەرەو یەكێك لەم دوو ڕێگایە دەنێت یان هێور ببنەوە و لە كاتی دانووستانەكاندا لە هەمان بازنەی خراپدا گیر نەخۆن، یان ئەو فشارە سەربازییە قبوڵ بكەن كە دێت". ئەمە قسەی تاریق فەهمییە.
ئەمریكا لێرەیە
جارێكی دیكە ئەمریكا فریای نەتانیاهۆ كەوت، شەقامی ئیسرائیلی زۆر تووڕەبوون بەرپرسە گەورەكانی ئیسرائیلیش بە هەمان شێوە، تا ئەو ڕادەیەی بێنی گانتز هەڕەشەی كشانەوەی دەكرد، بەڵام ئەمجارە ئەمریكا فریای نەتانیاهۆ كەوت و توانی ئاوێك بە ئاگری ناخۆیی ئیسرائیلیەكاندا بكات، بەڵام ئەم دەرگایە هەمیشە كراوە نییە و دەبێت نەتانیاهۆ هۆشیاربێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری پارێزگای دهۆک پڕۆژەیەکی نوێی گەشتیاری دروست دەکرێت
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی جەنگەوە هۆشداریی بە هێزەکانی دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی خواستی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەمجارە ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی کوردستان بۆ مووچەی مانگی هەشت لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی یەکەم
چیرۆکی ونبوونی 8 ملیۆن دەنگدەر لە عێراق