لۆگۆی پارتی و بینای پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەوەدایە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت، لەسەر ئاستی لق و مەكتەبەكانیشی دەستی بە ئامادەكاری كردووە، ئێستاش لە قۆناغی خۆتۆماركردندایە لە كۆمسیۆن.
وێنە گەورەکە: پێشتر پارتی تێبینی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەبوو، لە دیارترینیشیان بڕیاری لابردنی کورسی پێکهاتەکان بوو، بەو شێوەیە ئامادەی بەشداریکردن نەبوو، بەڵام ئێستا بەشێکی تێبینییەکانی جێبەجێکراوە.
لێدوانی فەرمی: سەباح بەیتوڵا، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی دهۆکی پارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: لە دوا کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بڕیاردراوە بەشداری لە هەڵبژادن بکەین و لەگەڵ ئەوەداین ئەمساڵ هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
زانیاریی زیاتر: پارتی لەسەر ئاستی لق و مەکتەبەکان هەموو ئامادەکارییەکی بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە کردووە، ئێستا خەریکی ئامادەکارین بۆ خۆ تۆمارکردن لە کۆمیسیۆن، پارتی ئێستا چاوەڕێی ئەوەیە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕۆژێکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا 13 ی ئەم مانگە لایەنە سیاسییەکان دەتوانن ناوی خۆیان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر پۆستێکی باڵا وەردەگرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە کۆمپیوتەرێکی نوێ بۆ گەنجێکی ناحیەی شۆڕش دابینکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا دووبارە ژیان بۆ بەشێک لە خێزانەکانە زیانلێکەوتووەکان دەگەڕێنێتەوە






