
شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ شاندێکی دامەزراوەی ئامیدیست- وێنە: وەزارەتی خوێندنی باڵا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دامەزراندنی سەنتەری پشتیوانی بۆ كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەموو زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەكە: پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2021 یاسای ژمارەی 22 ساڵی 2011ی هەموار كردەوەو وەكو یاسای ژمارە هەشت بڵاوكرایەوە، لە یاساكە ماف و ئیمتیازەكانی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی دیاریكردووە.
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سەنتەرەكە بە هاوكاری دامەزراوەی ئامیدیست دەبێت، مەبەست لە پڕۆژەكە بەردوامیدانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانە لە خوێندنی زانكۆی و كارئاسانییان بۆ دەكرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو شاندەی دامەزراوەی ئامیدیست بڕیارە سەردانی هەموو زانكۆكانی سنووری پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك بكەن، تا بزانن بە چ میكانیزمێك ئەو سەنتەرانە بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام هێشتا هیچ وردەكارییەك لەسەر سەنتەرەكان نەخراوەتەڕوو.
باكگراوند: ئامیدیست دامەزراوەیەكی ئەمریكیە لە ساڵی 1951 دامەزراوە، چالاكیەكانی لەبواری پەروەردە و ڕاهێنانە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە پاڵاوگەی بێجی تەقینەوە ڕوویدا و 10 بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرانبوونی کرێی حەواڵە؛ بازرگانیی نێوان هەرێم و دەرەوەی وڵاتی سست کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆڵانی تاقانەکان لە پیرمام؛ ئەو شوێنەی کەس تێیدا تەنیا نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆڵانی تاقانەکان لە پیرمام؛ ئەو شوێنەی کەس تێیدا تەنیا نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران چوارشەممە بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تەواوبوونی پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخرێن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە





