
قەڵای هەولێر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
ساڵانە حکومەتی هەرێمی کوردستان 900 ملیۆن دینار بۆ کەرتی شوێنەوار خەرج دەکات، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار ئاماژە بەوە دەدات، بەو پارەیە نزیکەی 40 ناوچەی شوێنەواری نۆژەن کراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ یەکەمجارە بودجەی ساڵانە تەرخان دەکرێت بۆ پەرەپێدان و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوار.
لێدوانی فەرمی: کەیفی مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، مانگی دەی ساڵی 2021 حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر ملیارێک دینار، بەڵام وەزارەتی دارایی گرفت بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە دروست دەکات و تەنیا یەک ساڵ بۆمان خەرجکراوە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار دەڵێت: بەو 900 ملیۆن دینارە توانراوە لە کفری بۆ زاخۆ دەیان ناوچەی شوێنەواری نۆژەن بکرێتەوە، بەڵام ئەوەی گرفتە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی شوێنەوار نەبوونی ئۆتۆمبێلە، تەنانەت بە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکان تەنیا یەک ئۆتۆمبێلمان هەیە.
باکگراوند: لە هەرێمی کوردستان نزیکەی شەش هەزار پێگەی شوێنەوار دیاریکراون، کارکردن لە زۆربەی شوێنەوارەکان بەردەوامی هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە پاڵاوگەی بێجی تەقینەوە ڕوویدا و 10 بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرانبوونی کرێی حەواڵە؛ بازرگانیی نێوان هەرێم و دەرەوەی وڵاتی سست کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆڵانی تاقانەکان لە پیرمام؛ ئەو شوێنەی کەس تێیدا تەنیا نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆڵانی تاقانەکان لە پیرمام؛ ئەو شوێنەی کەس تێیدا تەنیا نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران چوارشەممە بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تەواوبوونی پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخرێن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە





