مامەڵەکردن بە دۆلار لە بانکێکی هەرێمی کوردستان و حەوت بانکی عێراق قەدەغە کرا
- بزنس
- 5 شوبات

دۆلار
ئاڤا دیجیتاڵ
عێراق مامەڵەی دۆلاری ئەمریکی لە هەشت بانکی بازرگانیی ناوخۆ قەدەغە کرد، لەنێویاندا بانکێکی هەرێمی کوردستانی تێدایە، ئەم بڕیارە دوای چەند ڕۆژێک لە سەردانی بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە هات کە بەمەبەستی تاوتوێکردنی چۆنێتیی بەگژداچوونەوەی ساختەکاری و پارەسپیکردنەوە و بەکارهێنانی دیکەی دۆلار بەشێوەیەکی نایاسایی سەردانی عێراقی کرد.
وێنە گەورەکە: دەستڕاگەیشتن بە دۆلاری ڕۆژانەی بانکی ناوەندی لە هەشت بانکی ناوخۆی عێراق قەدەغە کرا، کە ئەم زیادکردنانە سەرچاوەیەکی سەرەکیی بەدەستگەیشتنی دراوی نەختێنەیی عێراقن و لە ماوەی ڕابردوودا ببوون بە خاڵێکی سەرەکیی ناڕەزایی ئەمریکا لە ڕێگریکردن لە گواستنەوەی دۆلار بە قاچاغ بۆ ئێران.
پێدراوە ڕاستەکان: بانکی ناوەندی لە بەڵگەنامەیەکدا لیستی ئەو بانکانەی داناوە، کە ئەمانەن:
1. بانکی نێودەوڵەتیی ئاشوور بۆ وەبەرهێنان.
2. بانکی وەبەرهێنانی عێراق.
3. بانکی یەکێتیی عێراق.
4. بانکی کوردستانی نێودەوڵەتیی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان.
5. بانکی هودا.
6. بانکی جنووبی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و دارایی.
7. بانکی عەرەبییەی ئیسلامی.
8. بانکی حامۆرابیی بازرگانی.
بۆچی گرنگە: عێراق، کە هاوپەیمانی ئەمریکا و ئێرانە، زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری پاشەکەوتی لە بانکی ئەمریکادا هەیە، بۆیە نیازی باشی واشنتنی بۆ گرنگە، لەوەی ئەمریکا لە دەستڕاگەیشتن بە داهاتەکانی نەوت و دارایی ڕێگریی لێ بکات.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان شەمران، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری لە بانکی ناوەندی ئەمەی بە ئاڤا نیوز ی گوت: هۆکاری سزادانی ئەو بانکانە بۆ بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ دەگەڕێتەوە، بانکی ناوەندی دۆلار بەم بانکانە نادات، ڕێگەیان پێ دەدرێت لە کارکردنی ئاسایی خۆیان بەردەوام بن و دەتوانن کار بە دراوەکانی دیکە بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، پێزانینی گەیاندە بانکی ناوەندی عێراق و ئاماژەیان بەوەداوە، "دەستخۆشی لە هەنگاوە بەردەوامەکانی بانکی ناوەندیی عێراق دەکەین بۆ پاراستنی سیستمی دارایی عێراق لە خراپبەکارهێنان."
ئەمەش بزانە: لەنێو ئەو هەشت بانکەدا، بانکی کوردستانی نێودەوڵەتیی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان هەیە، کە یەکێکە لە بانکە ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان و ساڵی 2005 دامەزراوە.
باکگراوند: بۆ ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی دۆلار بۆ ئێران لە ڕێگەی سیستمی بانکیی عێراقییەوە، عێراق لە تەممووزی 2023ـدا مامەڵەی دۆلاری ئەمریکی لە 14 بانک قەدەغە کرد، ئەم بڕیارەش لەسەر داوای ئەمریکا بوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاوکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان تاوتوێی قەدەغەکردنی هێنانی کرێکاری بیانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە لە بانکی بازرگانیی عێراق
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت