کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی ناوی ھاوپەیمانی، حزب و کاندیدە سەربەخۆکانی درێژ کردەوە
- کوردستان
- 2024-06-13

دەنگدان. وێنە: محەممەد شوانی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانی، حزب و کاندیدە سەربەخۆکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژ کردەوە.
وێنە گەورەکە: هێشتا وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە، بەڵام تاوەکو دێت ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن زیاتر دەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئەو وادەیەی دیاری کرابوو بۆ تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانی و کاندیدانی سەربەخۆ و کۆتاکان، درێژ کراوەتەوە بۆ کۆتایی دەوامی فەرمیی ڕۆژی 24-6-2024.
باکگراوند: دوای چەندجار درێژکردنەوەی ناوی لایەنەکان، کۆمیسیۆن ڕۆژی هەشتی نیسانی ئەمساڵ تیروپشکی بۆ ناوی لایەنەکان کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێک لە پێکهاتەکان، تێبینییان لەسەر بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە کورسیی کۆتاکان هەبوو، هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراو واتە ڕێکەوتی 10-6-2024 بەڕێوە نەچوو.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وادەیەکی نوێ دیاری بکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی سوید گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە یاساکانی ڕەگەزنامە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران چوارشەممە بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تەواوبوونی پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخرێن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە






