پارێزگاری هەولێر: قیستی درێژخایەن بە زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری دەدرێت
- کوردستان
- 2024-06-13

بازاڕی قەیسەری. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، هێشتا لێکۆڵینەوەکان لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەری بەردەوامە، چەند کەسێک دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 5-5-2024 بازاڕی قەیسەریی هەولێر ئاگری گرت و بەهۆیەوە 227 دووکان و حەوت کۆگا سووتان.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ بازاڕەکە، لەلایەن دوو کۆمپانیاوە کاری نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە دەستی پێکردووە، هەوڵدەدرێت زووتر کارەکانی تەواو بکرێت.
زانیاریی زیاتر: پارێزگای هەولێر لەگەڵ بانکی جیهان ڕێککەوتن کردووە کە قیستی درێژخایەنی سێ بۆ چوار ساڵ بەبێ سوو بە زەرەرمەندبووانی بازاڕی قەیسەری بدرێت، دوای جەژنی قوربان پرۆسەکە دەست پێ دەکات.
ئەمەش بزانە: بڕی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە تەرخان کراوە، جگە لەوەش حکومەت بڕیاری بەخشینی 50%ـی باجی 2023 و 100%ـی باجی 2024ـی بۆ زیانلێکەوتووان دەرکردووە، سەرەڕای بەخشینیان لە باجی تابلۆ و خاشاک بۆ ماوەی ساڵێک.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 چرکە لەمەوپێش
کۆڵانی تاقانەکان لە پیرمام؛ ئەو شوێنەی کەس تێیدا تەنیا نییە
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی سوید گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە یاساکانی ڕەگەزنامە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 چرکە لەمەوپێش
کۆڵانی تاقانەکان لە پیرمام؛ ئەو شوێنەی کەس تێیدا تەنیا نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران چوارشەممە بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تەواوبوونی پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخرێن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە






