
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و باقری
ئاڤا نیوز
ڕۆژی هەینی 14ی حوزەیرانی 2024 لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تایبەت لەبواری ئابووری و بازرگانی و کولتووری کرایەوە.
زانیاریی زیاتر: هەر لەو دیدارەدا سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێزانینی بۆ هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەمەڕ ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەر و گیانلەدەستدانی سەرۆکكۆماری ئێران و یاوەرانی هەبوو، هەروەها سوپاسی وڵاتەکەی بۆ ناردنی شاندی تایبەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بە سەرۆک بارزانی گەیاند.
وێنە گەورەكە: شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بەسەرۆكایەتی عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستانی كرد، لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیران بارزانی و سەرۆك بارزانی كۆبووەوە و كەمێك پێش ئێستا گەیشتە سلێمانی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 خولەک لەمەوپێش
کۆڵانی تاقانەکان لە پیرمام؛ ئەو شوێنەی کەس تێیدا تەنیا نییە
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی سوید گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە یاساکانی ڕەگەزنامە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 خولەک لەمەوپێش
کۆڵانی تاقانەکان لە پیرمام؛ ئەو شوێنەی کەس تێیدا تەنیا نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران چوارشەممە بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تەواوبوونی پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخرێن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە





