
وێنەی چەند حاجییەکی عێراقی لە سعودیە- وێنە؛ میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ئاڤا ناو و شوێنی دانیشتنی 12 حاجی بڵاودەکاتەوە، کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە ژمارەیەک حاجی هەرێمی کوردستان کە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بە ڕێگەی جیاواز چوونەتە ئەو وڵاتە و کۆچی دواییان کردووە، بەشێکی دیکەش بێشەروشوێنن.
لێدوانی فەرمی:کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "ژمارەیەکی زۆر خانەوادە بەدوای کەسوکاریان دەگەڕێن، جگە لە هەرێمی کوردستان دەرکەوتووە حاجیەکی زۆری وڵاتانی دیکەش ون بوون و کەس سۆراغیان نازانێت".
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو حاجییانەی تاوەکو ئێستا کۆچی دواییان کردووە ئەمانەن:-
1. حاجییەکی کورد بە ناوی رازییە، دانیشتووی شاری هەولێر بوو.
2.نەزیر تاهیر، دانیشتووی قەزای بەردەڕەش.
3. هەمین قادر دانیشتووی شاری هەولێر.
4.حەمەحەسەن عەبدوڵڵا، لەدایکبووی 1969.
5. ئەحمەد باڵەکی
6. زینەت ڕەشید خەڵکی سلێمانییە
7.ڕووناک مەعرووف خەڵکی زرارەتی
8. حاجیە خەیار 1948 خەڵکی سۆران.
9. سافیە حسێن مەلا
10. خەولا عوسمان خەڵەف خەڵکی بنەسڵاوەی هەولێر.
11. سوعاد حەمە دانیشتووی گەرمیان
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






