ئەڵمانیا بۆ زامنکردنی پێگەیەک لە قۆناغی داهاتووی یۆرۆ ڕووبەڕووی هەنگاریا دەبێتەوە
- هەواڵ
- 2024-06-19

دۆمۆنیک سۆپۆزلای، یاریزانی هەنگاریا و تۆنی کرووس یاریزانی ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
گەڕی دووەمی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024 بەڕێوەدەچێت، ئەڵمانیای خانەخوێ میوانداری هەنگاریای بریندار دەکات.
وێنە گەورەکە: 17ـەمین وەشانی یۆرۆ بە بەشداریی 24 هەڵبژاردە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ سێ یاری دەکرێت.
شێوازی جێبەجێکردن: کاتژمێر چواری ئێوارە لەسەر یاریگەی ڤۆڵکسپارک، هەردوو هەڵبژاردەی کڕواتیا و ئەلبانیا بەیەک دەگەن، هەردوو هەڵبژاردە بەدوای ساڕێژکردنی برینی شکستی گەڕی یەکەمیان دەگەڕێن و بۆ زیندووبوونەوەی هیوا کێبڕکێ دەکەن.
کاتژمێر حەوتی ئێوارە لەسەر یاریگەی شتوتگارت ئەرینا، مانشافت پێشوازی لە هەنگاریای بریندار دەکات، ئەم تاقیکردنەوە بۆ جەنگاوەرانی ناگیلسمان ئاسان نابێت، چونکە پێشووتر لە سێ بۆنەی فەرمیدا بەیەک گەیشتوون یەکی بردنەوەیەکیان تۆمار کردووە و لە یارییەکەشدا یەکسانبوون.
کاتژمێر 10:00ـی شەو یاریگەی ڕێن ئینەرجی دەبێتە شانۆی ڕووبەڕووبوونەوەی سکۆتلەند و سویسرا، ئەم یارییە کەشێکی تایبەتی هەیە، پێشتر نۆ یاریی فەرمی هەردوو هەڵبژاردەی کۆکردووەتەوە، سکۆتلەند چوار بردنەوە، سویسرا دوو بردنەوە و لە سێ یارییشدا یەکسانبوون.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە ئەگەری بردنەوەی ئەڵمانیا و سویسرا لە یاریی ئەمڕۆیاندا، ئەوا سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا سپۆڕت سەرجەم یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە ڕووماڵ دەکات، ئەمڕۆ کاتژمێر 06:30 و 09:00 ئاسام جەباری ستۆدیۆی تایبەت بە شیکردنەوەی یارییەکانی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: چێنەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ئاڤا سپۆرت بۆ ڕووماڵی پاڵەوانێتییەکە لە ئەڵمانیایە و گوتی، "ئەمرۆ لە شاری کۆڵن دەبم و لە نێو ئاپۆڕای هاندەرانی مانشافت سەیری یارییەکە دەکەم و بۆچوونی هاندەرانی مانشافت لەسەر یارییەکە وەردەگرم، دوای یارییەکەش لەگەڵ ئاسام بەشداری ستۆدیۆی یۆرۆ دەکەم."
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی کۆرمۆر بە "هەڕەشەی نیشتمانی" ناو دەبات






