ئیتاڵیا و ئیسپانیا کێبڕکێی مسۆگەرکردنی بلیتێکی دیکەی قۆناغی 16ـی یۆرۆ دەکەن
- هەواڵ
- 20 حوزەیران

نیکۆ بارێلا، یاریزانی ئیتاڵیا و لامین یامال، یاریزانی ئیسپانیا - گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمشەو سێ یاری لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024 بەڕێوە دەچێت، چێنەریش لە یارییەکەی ئیتاڵیا و ئیسپانیا ئامادە دەبێت.
وێنە گەورەکە: 17ـەمین وەشانی یۆرۆ بە بەشداریی 24 هەڵبژاردە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ئەڵمانیا بلیتێکی مسۆگەرکردووە، لەلایەک ئینگڵاند و لەلایەکی دیکە ئیتاڵیا و ئیسپانیا کێبڕکێی مسۆگەرکردنی بلیتێکی دیکەی قۆناغی 16 دەکەن.
شێوازی جێبەجێکردن: کاتژمێر چواری ئێوارە لەسەر یاریگەی میونشن فووتبۆڵ ئەرێنا، هەڵبژاردەی سلۆڤینیا و سێربیا بەیەک دەگەن، ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ هیچ کامیان ئاسان نابێت، چونکە لە دواین 8 یاریی نێوانیان 6 یاری بە یەکسانبوون تەواوبووە و یەکی بردنەوەیەکیان تۆمارکردووە.
کاتژمێر حەوتی ئێوارە لەسەر یاریگەی فڕانکفۆرت ئەرینا، ئینگڵاند ڕووبەڕووی دانیمارک دەبێتەوە، هەڵبژاردەی سێ شێرەکە بە ئامانجی زامنکردنی بلیتێکی دیکەی قۆناغی 16 یاری دەکەن، دانیمارک بۆ قەرەبووی یەکسانبوونی لە گەڕی یەکەم بەرامبەر سلۆڤینیا ڕووبەڕووی هاری کەین و هاوڕێکانی دەوەستن.
مێژوو لە بەرژەوەندی سێ شێرەکەیە، لە 24 یاریی ڕابردوو 14 جار لە دانیمارکیان بردووەتەوە و 41 جار تۆڕیان هەژاندوون، دانیمارک تەنیا 5 بردنەوەی تۆمارکردووە و لە 5 بۆنەشدا یەکسانبوون.
کاتژمێر 10:00ـی شەو یاریگەی ڤێلتیس ئارینا دەبێتە شانۆی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئاگرین لە نێوان ئیتاڵیا و ئیسپانیا، جگە لەوەی هەردوو هەڵبژاردە بۆ مسۆگەرکردنی بلیتێکی دیکەی قۆناغی 16 ڕکابەری دەکەن، بە دەرفەتێک بۆ نمایشکردنی خۆیان وەک پاڵێوراوی دیاری نازناوەکە دادەنرێت.
مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەیان ڕوو لە ماتادۆرە 14 جار پشتی ئازۆرییەکانیان لە ئەرز داوە، ئیتاڵیا لە 11 یارییدا سەرکەوتنی تۆمارکردووە و لە 14 یارییشدا یەکسانبوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا سپۆڕت سەرجەم یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە ڕووماڵ دەکات، ئەمڕۆ کاتژمێر 6:30 و 09:00 ئاسام جەباری ستۆدیۆی تایبەت بە شیکردنەوەی یارییەکانی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: چێنەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ئاڤا سپۆرت بۆ ڕووماڵی پاڵەوانێتییەکە لە ئەڵمانیایە و گوتی، "بە ڕێگەوەم بۆ ئەوەی ئەمشەو لە یاریی نێوان ئیسپانیا و ئیتاڵیا ئامادەبم، کاتژمێر 12:00 لایڤم دەبێت و شڕۆڤەی یارییەکە دەکەم."
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی لە ئیدارە سەربەخۆکان دەستپێدەکات