
کۆلێژی پزیشکی گەرمیان
ئاڤا دیجیتاڵ
نەخۆشخانەیەکی فێرکاری لە ئیدارەی گەرمیان دروست دەکرێت و لە چەندین نەخۆشخانەی دیکەش بەشی فێرکاری بۆ دەکرێتەوە، هەروەها 14 پزیشک وەک وانەبێژ دیاری دەکرێن، تاوەکو وانە بە قوتابییان بڵێنەوە.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی، ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی فێرکاری بۆ کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان دا، هەروەها وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، بەشی فێرکاری لە نەخۆشخانەکانی (شەهید خالید گەرمیانی لە کفری، فریاکەوتنی شەهید هەژار، نەخۆشخانەی گشتیی کەلار و نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون) بکرێنەوە.
بۆچی گرنگە: قوتابییانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان بە بوونی نەخۆشخانەی فێرکاریی دەتوانن وانەکانیان بەشێوەیەکی پراکتیکی بخوێنن و ڕاهێنان بکەن.
لێدوانی فەرمی: د. فەرهاد قادر، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوای داواکاریمان بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی فێرکاری بۆ کۆلێژی پزیشکی گەرمیان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەڵامی داواکارییەکانمانی دایەوە و ڕەزامەندی دروستکردنی دا.
زانیاریی تایبەت: لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردراوە، ڕاژەی 14 پزیشکی پسپۆر لە وەزارەتی تەندروستییە بگوازرێتەوە سەر کۆلێژی پزیشکی گەرمیان و وەک وانەبێژ دیاری بکرێن.
باکگراوند: کۆلێژی پزیشکی گەرمیان لە ساڵی 2018 بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دامەزراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە




