
ساتی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسەکە
ئاڤا نیوز
کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی زمانی دایک لە لەندەن بە مەبەستی پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردی لە تاراوگە بەڕێوە دەچێت.
وێنە گەورەکە: کۆنفڕانسەکە لەلایەن ڕێکخراوی کانگاوە ڕێکخراوە و یەکەمین کۆنفرانسی زمانی دایکە لە بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: زیرەک ژێدار، ئەندامی دەستەی ڕێکخەری کۆنفرانسەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: مەبەستی سەرەکی ئەم کۆنفڕانسە پاراستنی زمانە وەک بەشێک لە کولتوورمان و کارکردنە لەسەر گرنگیدان بە زمانی دایک، چونکە ئیستا لە تاراوگە خەریکە منداڵ زمانی کوردی لە بیردەچێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم کۆنفڕانسە لە ڕێکەوتی 22ـی حوزەیران تاوەکو 23ـی حوزەیران لە لەندەن بەڕێوە دەچێت و تێیدا چەند بابەتێک پێشکەش دەکرێت وەک دۆخی زمانی دایک لە بەریتانیا و ئەسکەندەنافیا و بەراوردکردنی بە هەرێمی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
چوار ئەندامی کۆنگرێس داوای دادگاییکردنی ڕائوڵ کاسترۆ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بە ئۆپەراسیۆنی "هۆک ئای" گورزی کوشندەی لە داعش وەشاند
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە










