
ئاڤا دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023 زیاتر لە 51 ملیار دیناری بۆ چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجە خەرج كردووە و ئەو تووشبووانەشی چارەسەر نەکرێن، دەیاننرێتە دەرەوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە جیهاندا ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە زیادبووندایە، بەشێوەیەک تەنیا ساڵی ڕابردوو نۆ هەزار و 911 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، 55%ـی تووشبووەکان لە پارێزگای هەولێرن، 33% لە سلێمانی و 12%ـش لە دهۆکن.
لێدوانی فەرمی: موزەفەر یابە ساڵح، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سندووقی كۆمەك بۆ شێرپەنجە بە ئاڤا نیوزی گوتی: "ئەگەر نەخۆشییەکە لە هەرێمی کوردستان چارەسەری شیرپەنجەی بۆ کرا ئەوا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە چارەسەر وەردەگرێت، ئەگەریش لە هەرێمی کوردستان نەکرا، بۆ سندووقی كۆمەك دەنێردرێت، لەو سندووقەشەوە بۆ چارەسەركردن یان نەشتەرگەری ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێت".
هەڵوێست محەممەد، تووشبوویەكی سێ ساڵەی شێرپەنجەیە، بە وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی نانەكەلی دۆخی باش بووە و بە ئاڤا نیوزی گوت: "دوو تاوەکو سێ ساڵە لەم نەخۆشخانەیەدا چارەسەر وەردەگرم، دەرمان و چارەسەرەكانم هەمووی لەو نەخۆشخانەیە و لەسەر ئەركی حكومەتە".
لەلایەکی دیکەوە: ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە جیهاندا بۆ هەر 100 هەزار كەس 190 تووشبووە، لە هەرێمی كوردستان بۆ هەر 100 هەزار كەس 151 كەس تووشبووی شێرپەنجەن، بەوەش لە خوار پێوەری جیهانییەوەیە.
باکگراوند: حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام گرنگی بە نەخۆشانی شێرپەنجە داوە و لەو چوارچێوەیەشدا لە هەشت نەخۆشخانە و سەنتەری تایبەتی شێرپەنجە، چارەسەری نەخۆشان دەكرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە




