
یۆرۆی 2024
ئاڤا نیوز
گەڕی سێیەمی یارییەکانی یۆرۆ دەستپێدەکات، دوو هەڵبژاردەی دیکە ڕکابەری بۆ جیهێشتنی کۆمەڵەی یەکەم دەکەن، سەرجەم یارییەکانیش لە یەککاتدا دەکرێن.
وێنە گەورەکە: سێ هەڵبژاردە بلیتی گەیشتن بە قۆناغی 16 یان مسۆگەر کردووە، کە ئەڵمانیا، ئیسپانیا و پۆرتوگالن. گەڕی سێیەم ناسنامەی 13 هەڵبژاردەی دیکەی سەرکەوتوو ئاشکرا دەکات.
شێوازی جێبەجێکردن: کاتژمێر 10:00 لە یاریگەی فڕانکفۆڕت ئەرینا، هەڵبژاردەی سویسرا بۆ زامن کردنی بلیتێکی دیکەی کۆمەڵەکە ڕووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە، بەڵام ئەم ئەرکەی ئاسان نابێت، چونکە ئامارەکانی مێژوو لە دژی ئەو هەڵبژاردەیەن و 36 جار بە ماکینەکانی ئەڵمانیا دۆڕاون و تەنیا نۆ یارییان بردووەتەوە، لە هەشت یاریی دیکەشدا یەکسانبوون.
لە لایەکی دیکەوە: سکۆتلەند كە لە کۆمەڵەکەی خاوەنی خاڵێکە ڕووبەڕووی هەنگاریا دەبێتەوە، کە هیچ خاڵێکی نییە و نایەوێ وابە ئاسانی پاڵەوانێتیەکە جێبهێڵێت، بەڵکو بۆ زامنکردنی پێگەی یەكێک لە باشترین سێیەمەکان دەجەنگێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ ئاڤا سپۆڕت لە دوو کاتی جیاوازدا ستۆدیۆی دەبێت، کاتژمێر 9:20 خولەک ستۆدیۆی شیکاری ئاسام و چێنەر دەبێت، کاتژمێر 12 چێنەر لایڤ لەسەر شرۆڤەی ڕووداوەکانی هەردوو یاری دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






