
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گەڕی سێیەمی یارییەکانی یۆرۆ بەردەوامە، ئەمڕۆ ناسنامەی کۆمەڵەی دووەم یەکلایی دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە کۆمەڵەی یەکەم ئەڵمانیا و سویسرا سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16، هەنگاریا هەلی بەدەستهێنانی یەکێک لە پێگەکانی باشترین سێیەمی هەیە.
شێوازی جێبەجێکردن: کاتژمێر 10:00 لە یاریگەی لایپزیگ، هەڵبژاردەی کرواتیا و ئیتاڵیا بۆ بەدەستهێنانی پێگەی دووەمی کۆمەڵەکە ڕووبەڕوو دەبنەوە، پێش ئەم یارییە ئیتاڵیا بە سێ خاڵ دووەم و کرواتیا بەخاڵێک چوارەمن، تەنیا بردنەوە هیوای مۆدریچ و هاوڕێکانی زیندوو دەکاتەوە، بۆ بەدەستهێنانی بلیتی دووەمی ئەو کۆمەڵەیە.
زانیاریی زیاتر: مێژوو لەبەرژەوەندی کرواتییەکانە، لە سێ یاریی بردنەوەیەکیان تۆمارکردووە و دوو یارییش یەکسانبوون.
لە لایەکی دیکەوە: لەهەمان کاتژمێردا ئیسپانیا لەسەر یاریگەی دۆڵسدۆرف ئەرێنا ڕووبەڕووی ئەلبانیا دەبێتەوە،لارۆخا سەرکەوتنی بە پلەی یەکەم لەم کۆمەڵەیە مسۆگەرکردووە، ئەلبانیا یەک خاڵی هەیە و دەیەوێ پێگەیەکەی ئەم کۆمەڵەیە دەستەبەر بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا سپۆڕت ڕووماڵی هەردوو یارییەکە دەکات و کاتژمێر 9:30 خولەک ئاسام جەباری ستۆدیۆی شیکاری دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






