
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەڵبژاردەی پۆرتوگال و کڤاراتسخێلیا لە هەڵبژاردەی جۆرجیا- گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوار یاریی دیکە لە یۆرۆی 2024 بەڕێوەدەچن و کۆتایی بە قۆناغی یەکەمی پەڵەوانییەتییەکە دێت.
وێنە گەورەکە: هەشت هەڵبژاردە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر کردووە، ئەمڕۆ ناسنامەی هەشت هەڵبژاردەی دیکەش یەکلایی دەبێتەوە لەکۆی 24 هەڵبژاردەی بەشدار.
شێوازی جێبەجێکردن: کاتژمێر 7:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو یاریی لە کۆمەڵەی پێنجەم کە تاوەکو ئێستا چارەنووسی هیچ هەڵبژاردەیەک یەکلایی نەبووەتەوە، بەڕێوەدەچن.
لەسەر یاریگەی فڕانکفۆڕت ئەرێنا، سلۆڤاکیا و ڕۆمانیا بەیەک دەگەن و هەردووکیان بۆ بردنەوە و زامنکردنی پێگەیەک لە قۆناغی داهاتوو یاری دەکەن.
زانیاریی زیاتر: هەر لە کاتژمێر 7:00ـدا هەڵبژاردەکانی بەلجیکا و ئۆکراینا لە یاریگەی شتوتگارت بەیەک دەگەن، هەڵبژاردەکانی ئەم کۆمەڵەیە خاوەنی سێ خاڵن و ئەگەرەکانی پلەبەندی و سەرکەوتن کراوەن.
لە لایەکی دیکەوە: کاتژمێر 10:00ـی ئەمشەو، یاریگەی شاڵکە دەبێتە شانۆی بەیەک گەیشتنی پۆرتوگال و جۆرجیا، یاریی دووەم لەسەر یاریگەی ڤۆڵکسپاڕک ستادیۆم لە نێوان تورکیا و چیک دەبێت. پۆرتوگال سەرکەوتنی بە پلەی یەکەم مسۆگەر کردووە، تورکیا لە پلەی دووەمە و سێ خاڵی هەیە، هەڵبژاردەکەی ئاردا گولەر نایەوێت بە ئاسانی ئەم پێگەیەی لەدەست بدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا سپۆڕت ڕووماڵی یارییەکان دەکات و کاتژمێر 6:30 و 9:30ـی ئەمشەو ئاسام جەباری ستۆدیۆی شیکاری دەبێت، چێنەریش کاتژمێر 12ـی شەو، دوای تەواوبوونی یارییەکان لایڤ دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم





