مەسعوود پزیشكیان بەبۆنەی ڕووداوێکی هەڵبژاردن پەیامێک بڵاودەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-06-29

مەسعوود پزیشکیان بەهێزترین بەربژێرە بۆ بوون بە سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
مەسعوود پزیشكیان کە زۆرترین دەنگی لە هەڵبژاردنی ئێراندا بەدەستهێناوە، لە پەیامێكدا هاوسۆزی خۆی بۆ ئەو دوو سەربازە دەربڕی كە لەكاتی گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگداندا کوژران.
وێنە گەورەكە: بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە كاتی گواستنەوەی سندووقەكانی دەنگداندا، لە شاری ڕاسكی سەر بە پارێزگای بەلووچستان هێرش كرایە سەر کاروانێکی ئۆتۆمبێل، لە ئەنجامدا دوو پۆلیس كوژران و پێنجی دیكەش بریندار بوون.
لێدوانی فەرمی: مەسعوود پزیشكیان، بەربژێری پۆستی سەرۆككۆماری ئێران لە ئێكس نووسیویەتی:” دڵگرانم بە شەهیدبوونی ئەو دوو سەربازە، كە بێبەزەییانە و ستەملێكراوانە لە شاری ڕاسك كوژران، هاوسۆزی خۆم بۆ بنەماڵەكەیان دەردەبڕم".
ئەمەش بزانە: ڕۆژی هەینی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بەڕێوەچوو. دوای سێجار درێژکردنەوە لە کۆی 61 ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو، 24 ملیۆن کەس کە دەکاتە 39٪ بەشدارییان کرد، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانیش کە تائێستا 19 ملیۆن دەنگ جیاکراونەتەوە، مەسعوود پزیشكیان هەشت ملیۆن و 302 هەزار و 577 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە 43.7%.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا






