
وێنەی پەنابەرەکە- لە ڕێکخراوی هەنگاو وەرگیراوە
ئاڤا نیوز
بۆ دووەمجارە هەوڵی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نەرویجەوە بۆ ئێران دەدرێت، لە هەردوو جارەکەش ئەو پەنابەرە کوردە هەوڵی خۆ کوشتنی داوە.
وێنە گەورەکە: نوورزاد عەلی مورادی، پەنابەری کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە و ماوەی هەشت ساڵە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مافی پەنابەریێتییە لە نەرویج.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە 26-6-2024، نوورزاد عەلی مورادی، پەنابەری تەمەن 33 ساڵ بۆ جاری دووەم لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵی تورکیا و لە کاتی ناردنەوەی بۆ ئێران، هەوڵی داوە کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بارودۆخی تەندروستیی دەروونی و جەستەیی ئەو پەنابەرە دوای دوو جار دواخستنی ڕادەستکردنەوەی جێی نیگەرانییە، ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی دووبارەی بەشێوەیەکی جددی لە ئارادایە و لە ئەگەری ڕادەستکردنەوەشیدا چاوەڕێ دەکرێت سزای قورسی بەسەردا بسەپێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا خێزانی پێشمەرگەیەکی پیرەمەگروون لە کرێچێتیی ڕزگار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
1 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا خێزانی پێشمەرگەیەکی پیرەمەگروون لە کرێچێتیی ڕزگار دەکات





