دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی سووری لە تورکیا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-07-01

دیمەنی خۆپیشاندانی قەیسەریی تورکیا. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە قەیسەریی تورکیا منداڵێکی تەمەنی 7 ساڵانی کۆچبەری سووری لەلایەن چەند هاووڵاتییەک دەستدرێژی دەکرێتە سەر و ئەردۆغانیش ئۆپۆزسیۆن تۆمەتبار دەکات.
وێنە گەورەکە: بە گوێرەی قسەی شایەتحاڵەکان، لە ناحیەی مەلیکگازی قەیسەری، کاتێک بینراوە منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ لایەن هاووڵاتییەکەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر، گرووپێک لەوێ هێرش دەکەنە سەر ئەو کەسە و ئۆتۆمبێلەکانی سەر شەقامەکە وەردەگەڕێنن و دووکانەکانیش دەسووتێنن.
کاردانەوەکان: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئیدانەی جیاکاری و ڕەزگەزپەرسی کرد، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی بۆ ئەم کارە تۆمەتبار کرد.
عەلی یەریکایە، وەزیری ناوەخۆی تورکیا ڕایگەیاند، 67 کەس لە شوێنی ڕوودوەکە دەستبەسەرکراون، 15 پۆلیس برینداربوون.
یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا گوتی: ئەو کەسانەی تۆمەت بۆ وڵاتەکەمان دروست دەکەن و ئەو هەواڵەیان لە سۆشیاڵ میدیا گەورە کرد، لێکۆڵینەوە لە هەژمارەکانیان دەستی پێکردووە و سەرجەمیان دەستگیر دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: ئێستا منداڵەکە و خێزانەکەی لە ژێر چاودێریی دەوڵەتدان.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا






