
شۆڕش غەفووری/ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی - گرافیکی ئاڤا نیوز
سەرۆکێکی ماندوو، بەڵام جددی بۆ نەتەوەکەی، دوو ڕۆژە لە بەغدایە. چەندین دۆسیەی گرنگی بە دەستەوەیە بۆ ئەوەی چارەسەریان بکات. وەک دۆسیەکانی:
ـ بودجە، مووچە و یاسای نەوت و گاز
ـ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
ـ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال
ـ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک
ـ پێکهێنانی ئەنجوومەنی باڵای فیدراڵی
سەرۆک بارزانی، لە دوو ڕۆژدا 20 دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرس و کەسایەتییە باڵاکانی سوننە و شیعە هەیە و دەبێت کە ئەمەش بەر لە هەموو شتێک نیشاندەری خەمخۆری سەرۆکە بۆ چارەسەری ئەو پرسانەی لە ناوەوە و دەرەوە کۆسپیان دەخرێتە پێش و لە لایەکی دیکەوەش نیشاندەری کەسایەتیی کاریزماتیکی سەرۆک بارزانییە کە ئێستا وەک تاقە کاسایەتییەکی نیشتمانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان چاوی لێ دەکرێت و هەمیشە دەرگاکانی بەڕوودا واڵا کراوە بۆ ئەوەی ببێتە ڕێنیشاندەری هەمووان لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نیشتمانی و پاراستنی نێو ماڵی عێراقییەکان.
ئەم سەردانەی سەرۆک بارزانی، لەم کاتەدا هەم بۆ عێراق و هەم بۆ هەرێمی کوردستان گرنگ و چارەنووسسازە. بەو پێیەی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە پێشە کە دەتوانێت زۆرێک لە هاوکێشەکان بگۆڕێت و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر- بەغداش بەشێک دەبن لە ڕەنگڕێژکردنی ئەم هاوکێشانە و ڕەنگدانەوە و کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر پڕۆسەی سیاسی عێراق و یەکلاییکردنەوە و چارەسەرکردنی پرسە جێناکۆکەکان لە نێوان لایەنە سیاسییەکان دەبێت.
شەش ساڵ بەسەر سەردانی پێشووی سەرۆک بارزانی بۆ لای بەرپرس و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق تێدەپەڕێت، لەم ماوەیەدا پرس و پێشهات و کارەسات و ڕووداوی زۆر بەرامبەر هەرێمی کوردستان ڕوویان دا کە دەکرێت ببنە وانەیەک بۆ سیاسییەکانی عێراق، چونکە ئەوانیش لە نێوخۆیاندا دۆخیان خراپە و هەردەم دوای گەیشتنە بنبەست دەگەڕێنەوە لای سەرۆکە حەکیمەکە، چونکە سەرۆک بارزانی لەسەر بنەمایەکی ئینسانی ـ بەرژەوەندیی گشتی سیاسەت دەکات و هەموو شتێک ناکاتە قوربانی بەرژەوەندییە بەرتەسک و تاکڕەهەندییەکان.
بۆیە بە شیعە و سووننەشەوە، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی، بۆ نێوەندگیرییان و چارەسەری چەند پرسێکی نێوان هەولێر و بەغدا بە گرنگ دادەنرێت.
سەردانەکەی سەرۆک بارزانی، لە هەمووان زیاتر بۆ محەمەد شیاع سوودانی ـ سەرۆکوەزیرانی عێراق گرنگە، بەو پێیەی لە لایەکەوە سوودانی خوازیاری هاوڕایی هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کوردستانە لە سەرکەوتنی هەنگاوە سیاسییەکانی لەم وێستگەیەدا و مسۆگەرکردنی وێستگەی ئایندەی، لەلایەکی دیکەوەش سەردانەکە نیشاندەری سوپاس و پێزانینی سەرۆک بارزانییە بۆ دەرئەنجامە باشەکانی هەوڵی هەردوو سەرۆکوەزیران بارزانی و سوودانی لە چارەسەری کێشە و گرفتە ماوەدرێژەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
عێراقییەکان تێگەیشتوون، عێراقی بێ کورد هەرگیز نابێتە دەوڵەتێکی جێگیر و سەرکەوتوو و پشتیوانی لە ئەجێندای دەرەکی دژ بە کیانی سیاسیی کورد و دیپلۆماسیی ئاوەزمەدارانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە وڵاتێکدا کە بیهەوێت هەستێتەوە و سەقامگیر بێت و پێش بکەوێت لاسەنگی دروست دەکات، بۆیە "گفتوگۆی بوونیادنەرانە و تێڕوانینی هاوتا لەسەر پرسە ناوخۆیی و هەرێمییەکان پێویستن بۆ بەردەوامیدان بە هەماهەنگی و هاوکاریی یەکتری".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
ئەی تی ئێمەکانیش پێویستییان بە هاوکارییە
16 کانوونی دووەم

ژنانی كورد؛ لە ژیاندا چاونەترس و لە شەهیدبووندا نەمر
15 کانوونی دووەم

ترەمپ و سیناریۆی "هێڵی سوور" و ئەگەری جەنگێکی کراوە لە ئێران؟
15 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
- بیروڕا
- 17 کانوونی دووەم
جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ






