ئەردۆغان بۆ سەیرکردنی یاریی تورکیا - هۆڵەندا دەچێتە ئەڵمانیا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-07-04

ئەردۆگان لەکاتی چوونە نێو یاریگایەک بۆ تەماشاکردنی یاری، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ڕۆژی شەممە دەچێتە بەرلین بۆ سەیرکردنی یاریی تۆپی پێی نێوان هۆڵەندا و وڵاتەکەی کە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆ ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وێنە گەورەکە: ئەردۆغان بەرنامەی سەردانیکردنی ئازەربایجانی هەڵوەشاندەوە، بۆ ئەوەی بچێتە هۆڵەندا و پاڵپشتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەی بکات. هەڵبژاردەی تورکیا لە پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 گەیشتووەتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: ئەردۆغان دەچێتە بەرلین بۆ سەیری یارییەکە کە ئێوارەی 6ی تەمووز کاتژمێر 10ی شەو بە کاتی هەولێر لە بەرلین ئەنجام دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا گرژی تێکەوت دوای ئەوەی مێریح دێمیرال، یاریزانی بەرگریکاری تورکیا لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵێک ئاماژەی بۆ هێمایەکی تورکە ڕاسترەوەکان کردبوو، نانسی فایزەری، وەزیری ناوەخۆی ئەو وڵاتەش ڕەخنەی لەو یاریزانە گرت.
باکگراوند: دوێنێ سێشەممە، تورکیا باڵیۆزی ئەڵمانیا لە ئەنقەرە بانگهێشت کرد و لە ڕێگەیەوە ناڕەزایی خۆی گەیاندە بەرپرسانی ئەڵمانیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا






