عەبدوڵڵای موهتەدی: بایکۆتی کورد لە ئێران وەک ڕیفراندۆمی سەربەخۆییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-07-05

عەبدوڵڵا موهتەدی
ئاڤا نیوز
سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاڤا دەڵێت "کورد لە ئێران بایکۆتێکی گەورەی هەڵبژاردنەکانی کردووە و ئەمە پەیامی ناڕەزایی کوردە لە دژی ئێران".
وێنە گەورەکە: هەڵبژاردنی سەرتاسەری لە ئێران بەڕێوەدەچێت و سکرتێری گشتی کۆمەڵە دەڵێت، کورد بایکۆتێکی گەورەی لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە.
سندوقەکانی دەنگدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێدەنگن
عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بۆ ئاڤا نیوز گوتی:" سندوقەکانی دەنگدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر بێدەنگن بنکەکان هێندە چۆڵن کەس نابینرێن لەوێ، ئەوەندە بایکۆت بەرزە کە بەرپرسانی ئێران شەرم دەکەن باسی بکەن".
شۆڕشی ژینا درێژە پێدەدەن
موهتەدی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:" ئەوەی ئێستا لە قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا دەگوزەرێت و ئەوەی لە قۆناغی یەکەمدا ڕوویدا بەڕاستی درێژەپێدەری هەمان شۆڕشی (ژن ژیان ئازادی) و شۆڕشی ژینایە و کورد بەتەواوەتی سەلماندی کە ئەوسیستەمەی ئێرانی قبوڵ نییە".
کورد خاوەنی دەنگی بایکۆتە نەک حزب
"لە %70ی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی کردووە، ئەمە دەستکەوتی هیچ حزبێک نییە و دەستکەوتی گەلی کوردە، گەل هێندە ناڕازییە تەنانەت کەس نییە لە ئێران ڕازیبێت لە سیاسەتەکانی دەوڵەت".
پزیشکیان دەنگی کورد نابات
موهتەدی دەڵێت " ڕاستە پزیشکیان کوردییەکی باش دەزانێت و لە کوردستان گەورە بووە، بەڵام ناتوانێت کورد ڕازی بکات و دەنگی کورد بەدەستبهێنێت، چونکە ئەوەی لە ئێران دەگوزەرێت سیاسەتێکە بە دەستی سەرۆک نییە گۆڕینی دەمووچاوە سیاسیەکان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دۆخەکە نابێت".
هەموو شتێک بە دەستی ڕابەرە
سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:"ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات سیاسەتێکی نمایشییە، کەس ناتوانێت دەستکاری پرسی کورد بکات، چونکە هەموو شتێک بەدەستی خامنەییە، سیاسەتی نێوخۆ، بەسیج، سیاسەتی دەرەوە، سوپای پاسداران و هەموو شتێکی تر، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە و کەس ناتوانێت ئەمە بگۆڕێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا






