بانکێکی عێراقی بە گوژمەی 50 ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەک لە کوردستان دروست دەکات
- هەواڵ
- 2024-07-08

دیمەنێک لە بانکی ئەهلی عێراقی
ئاڤا نیوز
بانکی ئەهلی عێراقی ڕێککەوتنێکی سەرەتایی واژۆ کردووە، بۆ پارەدارکردنی پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی مۆدێرن لە هەرێمی کوردستان بە بەهای 50 ملیۆن دۆلار.
وێنە گەورەكە: بانکی ئەهەلی عێراقی یەکێکە لەو بانکانەی کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی "هەژماری من" حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەیمەن ئەبو دەهیم، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکی ئەهەلی عێراق ڕایگەیاند: شانازی دەکەین بە دابینکردنی دارایی بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی نوێ و پێشکەوتوو لە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: ئەم پڕۆژەیە مۆدێلێکی هاوبەشییە لە نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت بۆ بەشداریکردن لە بەدیهێنانی پەرەپێدانی بەردەوام، هاوکات دەبێتە هۆی دروستکردنی هەلی کار و برەودان بە گەشەی ئابووری. ئەبو دەهیم وا دەڵێت.
بۆچی گرنگە: پارەدارکردنی ئەم پرۆژانە لەلایەن ئەو بانکە عێراقییەوە، پشتیوانیکردنی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانه بۆ باشترکردنی کوالێتی و جۆریەتی چاودێری تەندروستیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
59 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت






