
دیمەنێک لە پێنج هەزار دیناری عێراقی، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی مانگی 7ـی سەرجەم وەزارەتەکانی ئامادەکرد.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 3-7-2024 دا سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاسپارد لە 10 ڕۆژی یەکەمی هەموو مانگێک لیستی مووچە ئامادە بکەن، تاوەکو هیچ بیانوویەک بۆ بەغدا نەمێنێت ببێتە هۆی دواخستنی خەرجکردنی مووچە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی 7ـی سەرجەم وەزارەتەکان ئامادەیە بەمەبەستی ڕەوانەکردنی بۆ بەغدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو هەنگاوەی حکومەت بەهۆی درەنگ خەرجکردنی مووچەی مانگانە دێت لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، ئەگەر زووتر بنێردرێت کاتی تەواو لەبەردەست دەبێت بۆ وردبینیکردن یان جێبەجێکردنی هەر داواکارییەکی دیکە کە هەیبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوە لە پاکستان تا دێت زیاد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب