
ئاڤا نیوز
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی هۆشداری دەداتە گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە نزیکن لە ئێران و بە بڵاوکردنەوەی ناویان دەڵێت، کاتی ئێوەش دێت و سزا دەدرێن.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕێکاری نوێی بەسەر ئەو کەس و کۆمپانیایانەدا سەپاند کە یارمەتیی ئێرانیان داوە لە خۆدزینەوە لە سزاکان، بە قاچاخبردنی چەک، بەشداربوون لە گەندەڵیی بەرفراوان لە عێراق، لەوانەش میلیشیا عێراقییەکانی وەک کەتائیبی حیزبوڵا کە لەلایەن ئەمریکاوە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان دانراون.
لێدوانی فەرمی: جۆی ویڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمریکی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" پۆستێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وێنەی کاتژمێری لە تەنیشت ناوی هەریەک لە هادی عامری، ڕێکخراوی بەدر، و بانکی ڕافیدەین داناوە. ئەمەش ئاماژەیە بۆ نزیکبوونەوەی سەپاندنی سزای نوێ بەسەریاندا، دوای ئەو پاکێجەی سزایانەی واشنتن دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاند، کە سزای بەسەر هەشت کەسایەتی عێراقی بە تۆمەتی پەیوەندییان بە ئێرانەوە سەپاند.
زانیاریی زیاتر: هەڵوێستی کۆنگرێسمانەکەی ئەمریکا چەند کاتژمێرێک دوای بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دێت، کە تێیدا جەختی کردەوە، هەموو ڕێگاکانی بەردەستیان بەکاردەهێنێت بۆ لێپرسینەوە لە ئێران، بەوپێیەی خاکی عێراق لە چالاکییەکانیاندا بەکاردەهێنرێت کە کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ عێراق
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 43 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ عێراق
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات





