تورکیا بە پەرۆشە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-07-14

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
تورکیا چاوەڕوانی ئەوەی لە ڕووسیا، ئێران و سعودیە هەیە ڕۆڵ ببینن لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ هاوتا سعوودیەکەی باسی لە هەوڵەکانی تورکیا و پێشنیازی ڕەجەب تەیەب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای بۆ ئاشتەوایی لەگەڵ سووریا کرد، داوای لە ئەسەد کرد ئەو بانگهێشتە بەهەند وەربگرێت و بە سعوودیەشی گوت، ئێوەش ڕۆڵی بوونیادنەر بگێرن لەم ئاشتەواییەدا.
لەلایەکی دیکەوە: فیدان گوتی: لە ساڵی 2017ـەوە بەنێوەندگیری ڕووسیا و ئێران لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە و هەواڵگری هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دراوە، لەمساڵدا سەرۆکمان داوای ئاشتەوایی دەکات، بۆ ئەمەش چاوەڕێ دەکەین "ئێران و ڕووسیا ڕۆڵی بوونیادنەر بگێڕن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەوەی عێراق ئامادەیی ئەوەی پێشانداوە ڕۆڵی نێوەندگیری لەنێوان تورکیا و سووریا ببینێت، ڕووسیا و ئێرانیش لە پڕۆسەکەدا هەن، داوای لە سعودیەش کرد ڕۆڵی لە نێوەندگیریەکەدا هەبێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: فیدان ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە دەرکردنی زۆرەملێی کۆچبەرە سوورییەکان لە تورکیا دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا






