
دیمەنی دوای هێرشەکە- میدیای سووریا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بە ئاڤا نیوزی گوت" لە سنووری نێوان لوبنان و سووریا بازرگانێكی نزیک لە بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوە كراوەتە ئامانج و كوژراوە".
وێنە گەورەکە: کەمێک لەمەوبەر لە دەوروبەری پارێزگای دیمەشق نزیک سنووری لوبنان- سووریا ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆی لوبنانی هەڵگرتبوو لەلایەن درۆنێکی ئیسرائیلی تەقێنرایەوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤانیوزی گوت: یەکێک لەو دوو کەسەی کوژراوە سەر بە حیزبوڵڵا نییە وەک ئەوەی لە هەندێک کەناڵ بڵاوکراوەتەوە، بەڵکو بازرگانێکی گەورەی سووریایە و نزیکە لە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، بەرا قاترچی بەرپرسی گواستنەوەی نەوتی سووریایە، پشتیوانی دارایی "هێزە چەکدارەکانی مقاوەمە" دەکات.
باکگراوند: بەپێی ئامارێکی ڕوانگەی سووری، لە ساڵی 2024 ئیسرائیل 54 جار زەویەکانی سووریای کردووەتە ئامانج، کە 39ی ئاسمانی و 15ی زەمینی بووە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا






