
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
جیهان شۆک بوو، جوڵەی فڕۆکەکان وەستا، بێسەروبەری دروستبوو، ئەمەش مەترسی پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای دەرخست، سەرەڕای سەرجەم پێشکەوتن و گەشەسەندنەکانی.
وێنە گەورەکە: بەهۆی کێشە لە مایکرۆسۆفت گرفتی پچڕانی پەیوەندییە ئەلکترۆنییەکان بۆ هەزاران کۆمپانیا و دامەزراوەی جیهان درووست بوو؛ لەوانە: فڕۆکەخانەکان، بۆرسە و دامەزراوە بانکییەکان، بازاڕ و مارکێتە زنجیرەییەکان و چەند دامەزراوەیەکی تەندروستی.
چی ڕوویدا: ئەو کێشە ئەلیکترۆنییە چەندین پرسیار دەوروژێنێت، کێ بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت، ئایا گرفتەکە سەرهەڵدەداتەوە؟ زیانەکان چەندن، ئەمە ئەو پرسیارانەن کە دەبێت پسپۆڕان وەڵامیان بۆی هەبێت، ئەمەش مەترسی پشتبەستن بە یەک کۆمپانیا و سیستەم لەسەرجەم بوارەکان دەخاتەڕوو.
درێژەی ڕاپۆرت
کۆمپانیاکان بەرچاویان ڕوون نییە!
ڕۆلان ئەبونەجم، پسپۆڕێکی تەکنەلۆجیای زانیارییە، ئەو دەڵێت پێدەچێت کۆمپانیاکان بەدواداچوونێکی ئەلیکترۆنی بکەن کە ئایا هۆکاری ئەو کێشەیە بەهۆی پرۆسەیەکی هاککردنەوە بووە یاخود گرفتێکی ئەمنیی ئاساییشییە، ئەوەی کە ڕوویداوە هۆکارەکەی ئەوەیە سەرجەم دامەزراوەکان پشتیان بە سیستەمی یەک کۆمپانیا بەستووە کە ئەویش مایکرۆسۆفتە، ئەمەش قۆرخکاری ئەلیکترۆنییە.
ئەبو نەجم دەڵێت " پێنج بۆ شەش کۆمپانیا بەتەواوی کۆنترۆڵی تەکنەلۆژیای جیهانیان کردووە، پێویستە کۆمپانیای ڕکابەر و جیاواز هەبێت تا ئاسایش پارێزراوتر و نرخەکانیش هەرزانتر بن".
پسپۆڕێکی ئاسایشی ئەلیکترۆنی جیاواز قسە دەکات
فەرید خەلیل، پسپۆڕی ئاسایشی ئەلیکترۆنی، دەڵێت" ئەپدەیت کردنەوەی سیستەمێکی دژە ڤایرۆس بووەتە هۆی ئەو کێشەیەی ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت تووشی بوو".
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە مەترسییەکە تەنیا بۆ فڕۆکەخانەکان نییە، بەڵکو نەخۆشخانەو بۆرسە و میدیاکان و دەیان دەزگای دیکەش ئەو کێشەیە لەکاری خستن.
زیانە ماددییەکان
بە گوتەی مونیر یونس پسسپۆڕی کاروباری ئابووری "تێچووی ئەو وەستانە ئەلیکترۆنییەی لە مایکرۆسۆفت ڕوویدا زۆرە و تائێستا هەڵسەنگاندنەکان بۆ زیانەکان بەردەوامن، ڕەنگە زیانەکان بە دەیان ملیار دۆلار بن، بەتایبەت تێچووی چاوەڕوانی و کات و هەڵوەشانەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و پشکەکانی بۆرسە و کۆمپانیاکانی پەیوەندیی و بانکەکان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی ئاسایش لە ناحیەی گۆپاڵە هێرش دەکەنە سەر تیمی ئاڤا میدیا
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئاماری نوێی تۆماری دەنگدەران و کۆی گشتی سزاکان ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بە ڕێگای کەسنەزان – گۆمەسپان سەرسام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆشداری لە پیسکردنی دەریاچەی وان دەدرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ژنێک هاوشانی پیاوان کاری لەحیم دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە قەبارەی ئاوی بەنداوی مووسڵ ئاشکرا بکات
22 تشرینی یەکەم
لە هەولێر 26 یاریگا نۆژەن دەکرێنەوە و یاریگایەکی نوێش دروست دەکرێت
22 تشرینی یەکەم
دوایین زانیاریی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت
22 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی یەکەم
چیرۆکی ونبوونی 8 ملیۆن دەنگدەر لە عێراق