مەسرور بارزانی و نووری مالیکی: گرنگە کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی و نووری مالیکی: گرنگە کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەەوڵەتی یاسا کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کووبوونەوەکە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 11/22، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا گەیشتە هەولێر، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مالیکی کرد، دواتریش لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووەوە. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەی نێوان مەسرور بارزانی و نووری مالیکی ئەمانە باس کراون:

- تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی عێراق دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ.

- هاوڕابوونی هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردسان و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان.

لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ حیزبی دەعوەی ئیسلامی ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی شورای حیزبی دەعوە بەکۆی دەنگ مالیکیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندید کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ