بەرگریی شارستانی: ئەو سێ كۆگایەی لە هەولێر سووتان مۆڵەتی سەلامەتییان نەبووە
- ڕاپۆرت
- 20 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، ئەو سێ كۆگایەی لە هەولێر سووتان، مۆڵەتی بەرگریی شارستانیان بۆ ڕەچاوكردنی مەرجەكانی سەلامەتی نەبووە و تەنانەت لە بەڕێوەبەرایەتیەكە تۆمار نەكراون، بەرپرسی بەشی چاودێریكردن و بەدواداچوونی دەرمانیش دەڵێت، دڵنیابوونەوە لە دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی بەرگریی شارستانی لە كۆگاكانی دەرمان، كاری ئێمە نییە، بەڵكو ئەركی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێرە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 19-11-2025، لەسەر ڕێگای سەرەکیی هەولێر – گوێر، سێ كۆگای هەڵگرتنی دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی كە خاوەنی كۆگاكان خەڵكی وڵاتێكی عەرەبییە، ئاگریان گرت. 10 تیمی بەرگریی شارستانی، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانییان لەماوەی یەک کاتژمێر ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.
لێدوانی فەرمی: مقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، "بەپێی ڕێكارەكان، مۆڵەتی هیچ شوێنێكی بازرگانی و كۆگایەك نوێ ناكرێتەوە بەبێ هەبوونی مۆڵەت و ڕێگەپێدانی بەرگریی شارستانی، ئەو كۆگایانەی ئاگریان لێكەوتەوە، تەنانەت تاكو ئێستا لەلای ئێمە تۆمار نەكراون و هیچ مەرجێكی سەلامەتیش لەو شوێنە نەبووە، بۆیە سێ كۆگا بەتەنیشت یەكترەوە بەبێ مۆڵەتی بەرگریی شارستانی، جێی تێڕامان و پرسیارە."
مەترسی پێشبینیكراو: ئەگەر تیمەكانی بەرگریی شارستانی زوو فریای ئاگرەكە نەكەوتبوونایە، لەو شوێنە چوار هەزار كۆگای دیكە هەن، ئەگەری سووتانی لانیكەم 100 كۆگای دیكە دەكرا.
لەلایەكی دیكەوە: د. گۆڤەند ڕەوەند، بەپرسی بەشی چاودێریکردن و بەدواداچوونی دەرمان بە ئاڤای وت، "لە چوارچێوەی سەردانە ڕۆتینیەكانی خۆمان بۆ پشكنینی كۆگاكانی هەڵگرتنی دەرمان، بەر لە مانگێك ئەو كۆگایەمان پشكنی، بەڵام پشكنینی مەرجی سەلامەتی كۆگاكە ئەرك و تایبەتمەندی ئێمە نییە وەكو بەشی چاودێریكردن و بەدواداچوونی دەرمان، بەڵكو لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لێی بەرپرسن كە پێویست بوو لەكاتی نوێكردنەوەی مۆڵەت، كۆگاكە پابەند بكات بە ڕەچاوكردنی مەرجەكانی سەلامەتی."
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆگا سووتاوەكان، ئەو كەرەستە و ماددانەی تێدابووە كە بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكانی سەلامەتی پێویستن، بەڵام زانیاریمان لە جۆر و بڕی ئەو ماددە و كەرەستانە نییە كە بیمەی سەلامەتیی شوێنەكە دەكەن، بەوپێیەی لەچوارچێوەی شارەزایی ئێمە نییە."
د. گۆڤەند ڕوونی كردەوە، بەنموونە؛ جۆری ئەو پاودەرەی بۆ كوژاندنەوەی ئاگر لە كۆگاكان هەبووە، جۆری كلاسیكە و بەو بڕ و جۆرە ناتوانرێت ئاگرێكی لەمجۆرە فراوانە بكوژێنرێتەوە، تەنانەت هەر لەگەڵ ئاگركەوتنەوەكە، بوتڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەش تەقیبوون، وە ناشزاندرێت پاودەری ئاگركوژێنەوەكە ئێكسپایەر بووە یاخود نا، ئەوە ئەركی بەرگریی شارستانییە."
زانیاریی زیاتر: كۆگا سووتاوەكان، ساردكەرەوەی هەڵگرتنی هەموو جۆرە دەرمانەكانی هەبووە، ژووری تایبەتی بە دەرمانە ماوەبەسەرچووەكان هەبووە، ناوی كۆگاكە زۆر كارایە و بەردەوام نووسراوەكانی كەوتووەتە بەرچاوی دامودەزگا تەندروستییەكان، بۆیە گومانی ئەوەی لێ نەدەكرا، پابەندی مەرجی سەلامەتی نەبووبێت.
بەشی چاودێریكردن و بەدواداچوونی دەرمان، بێ ئاگایی خۆی لە هەبوونی مۆڵەتی بەرگریی شارستانیی كۆگان دەربڕی، گوایە ئەو بابەتە، لە سنووری ئەركی ئەوان نییە و لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی تەندروستیی پارێزگاكان ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوێنە بازرگانییەكان و كۆگاكان بەرز دەكەنەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتیش لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتە، مۆڵەتی پێ دەدات.
بەرپرسی بەشی چاودێریكردن و بەدواداچوونی دەرمان وتیشی، پێویستە كۆمپانیاكان پابەندبن بە بەكارهێنانی ئاگركوژێنەوەی جۆری مۆدێرن، ئەو جۆرەی كە بە سیستەمی كارەبای ناو كۆگا و شوێنە بازرگانییەكان بەستراونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ستانداردی جیهانی، كۆگاكانی هەڵگرتنی دەرمان پێویستە ئەو مەرجانەی سەلامەتییان تێدابێت:
یەكەم: پێویستە نێوانی هەر جۆرە كەرەستەیەك و جۆرێكی دیكە، بەتاڵ بێت و چەند مەترێك لەیەكترەوە دوور بن. واتە ڕەچاوی جۆری كۆگاكردنی هەر كەرەستە و دەرمانێك بكرێت.
دووەم: دیوار و بنمیچەكانی لە ماددەی دژەئاگر دروستكرابێت.
سێیەم: سیستەمی ڕشاندنی ئۆتۆماتیكی تێدابێت.
چوارەم: هەبوونی سیستەمی زەنگی ئاگاداركردنەوە و بەدیكردنی دووكەڵ.
پێنجەم: هەبوونی سیستەمی ئاگركوژێنەوەی دەستی (سندوقی).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
مادورۆ بۆ یەکەمجار دەچێتە بەردەم دادگای نیویۆرک
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی بەفەرمی ناوی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ و پێکهێنانی لیژنەکان دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سی ئای ئەی بە 50 ملیۆن دۆلار "سیخوڕێکی" لە دڵی حکومەتی مادۆرۆ کڕیوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای 30 ساڵ؛ سوورێژە لە ئەمریکا دەبێتەوە بە هەڕەشە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

گوندی کانی هەرمێ هێشتا لەژێر 120 سانتیمەتر بەفردایە
4 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد بەبێ دانوستانی ناوخۆیی مشووری پۆستی سەرۆککۆمار دەخوات
- ڕاپۆرت
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەنووسی شاسوار عەبدولواحید بەدیار 70 سکاڵای یاساییەوە
- ڕاپۆرت
- 3 کانوونی دووەم
ئایا نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا دادەبەزێت؟
- ڕاپۆرت
- 2 کانوونی دووەم
خۆپیشاندان چەند پارێزگایەکی دیکەی ئێرانی گرتەوە
- ڕاپۆرت
- 31 کانوونی یەکەم
پانۆرامای ڕووداوە گرنگەكانی كوردستان لەساڵی 2025ـدا






