
ئانیڵ بۆڕا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، هاوژینی لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
ئانیڵ بۆڕا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا وەڵامی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق دەداتەوە و تۆمەتەکانی “سووتاندنی گوندەکانی هەرێمی کوردستان" ڕەتدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: باڵیۆزی تورکیا ئەو قسانەی خانمی یەکەمی عێراق ڕەتدەکاتەوە کە باس لە سووتاندنی گوندەکانی هەرێمی کوردساتن دەکات بە بیانووی بوونی پەکەکە لەو سنوورە، جەخت لەسەر هاوبەشی کارکردنی ئەنقەرە و بەغدا دەکاتەوە لە بەرەنگار بووەنەوەی "تیرۆر"، بەوەی عێراق پەکەکەی بە "گرووپێکی قەدەغەکراو" ناوبردووە.
لێدوانی فەرمی: ئانیڵ بۆڕا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی گوتی: ئەو تۆمەتانەی کە باس دەکرێن بە هیچ شێوەیەک ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکان نین، ئێمە بە بەکارهێنانی زمانی زبر وەڵامی تۆمەتە بێبنەماکان نادەینەوە، بەڵکو بە کارکردن لەسەر پڕۆژە کۆنکرێتیەکان پەیوەندیەکانمان قووڵتر دەکەینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە "ئێکس" دژی بۆردوومانەکانی تورکیا نووسیویەتی، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی عێراق بەردەوامە، هەموو ڕۆژێک سەیری دیمەنی ڕاستەوخۆی هێرشەکانی سەربازانی تورکیا دەکەین بۆ سەر گوندەکانی کورد سووتانی زەوییە کشتوکالیەکان دەکەین".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
بڕیارێکی ئێران قەیرانی کارەبا لە عێراق دروست دەکات
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
حەشدی شەعبی: کێشەی کارتە بانکییەکان بە شێوەیەکی ڕیشەیی چارەسەر کراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لە بەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
57 خولەک لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانیی" تاقیدەکرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران
بازاڕی قەیسەریی هەولێر ڕووناك دەكرێتەوە
30 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای جەنگی 12 ڕۆژە؛ ئەمریکا، ئیسرائیل پڕچەک دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک شارەوانی پێشووی ئیزمیر و 120 کەسی دیکەی سەربە جەهەپە دەستبەسەرکران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆبیۆ: پشتیووانی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: لە کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی غەززەین
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: ڕاپۆرتی هەڵەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هۆکاری جەنگ بوو