زنجیرەی سیمپسۆنەکان 24 ساڵ پێش ئێستا پێشبینی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکای کردووە
- کولتوور
- 2024-07-22

کامالا هاریس و ئەنیمی سیمپسۆن
ئاڤا نیوز
لە زنجیرەی 'بارت بۆ ئایندە' کە لە مانگی ئازاری ساڵی دووهەزار پەخش کراوە، لە ڕێگەی کارەکتەری لیساوە پێشبینی ئەوە دەکات کە سەرۆکی ئەم گەڕەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکان ژنێک دەبێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کشایەوە، 'کامالا هاریس'ـی یەکێکە لەو کەسانەی کە وەک شوێنگرەوەی باس دەکرێت. 24 ساڵ پێش ئێستا، زنجیرە ئەنیمی 'سیمپسۆن' پێشبینی کردووە سەرۆکی ئایندەی ئەمریکا ژنێکە.
زانیاریی زیاتر: لە نێو زنجیرەکەدا کارەکتەری لیسا بە هەمان جلوبەرگی هاریسەوە دەردەکەوێت، ئەمەش بووەتە هۆکارێک کە لە سۆشیاڵ میدیاکانی جیهان مشتومڕێکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: خێزانی زنجیرەی ئەنیمی سیمپسۆنەکان، مێژوویەکی دوورودرێژیان هەیە لە پێشبینیکردنی ڕووداوەکانی ئایندە، بەشێکی زۆری پێشبینییەکانیشیان ڕاست بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زنجیرەی خێزانی سیمپسۆنەکان، زنجیرەیەکی کۆمیدی ئەمریکییە، تاوەکو ئێستا 34 وەرز و 740 ئەڵقەی پەخش کراوە و لەلایەن مات گرۆنینگەوە نووسراوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
چوار ئەندامی کۆنگرێس داوای دادگاییکردنی ڕائوڵ کاسترۆ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بە ئۆپەراسیۆنی "هۆک ئای" گورزی کوشندەی لە داعش وەشاند
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە










