شەڕی حەلەب و کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ستەمکارانە لە سووریا
- بیروڕا
- 9 کانوونی یەکەم

عەبدولحەکیم بەشار
جێگری سەرۆکی هاوپەیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا
عەبدولحەکیم بەشار، جێگری سەرۆکی هاوپەیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا
ئاڤا نیوز
عەبدولحەکیم بەشار، جێگری سەرۆکی هاوپەیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا تایبەت بە ئاڤانیوز نووسیویەتی:
ئەوە ڕوونە کە زیاتر لە دوو لەسەر سێی ڕووبەری سووریا لە ساڵی 2016 کەوتە دەست هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، ئەوکات دیمەشقی پایتەخت گەمارۆ درا. گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریاش گەیشتنە دەوروبەری دیمەشق، وەک گەڕەکی قابوون لە دەوروبەری دیمەشق و کۆشکی کۆماریش کەوتە بەر پەلاماری هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن، سەرەڕای ئەم پێشڕەوییە گەورەیە لەوکاتدا، بەڵام شۆڕشگێڕان نەیانتوانی ڕژێمەکە بڕووخێنن بەهۆی ئەو پشتیوانییەی لە هاوپەیمانەکانی وەریدەگرت و لە هەمان کاتدا ڕژێم هیچ کارێکی نەکرد بۆ پارێزگاریکردن لە خوێنی سوورییەکان و هەنگاوێکیشی نەنا بە ئاراستەی چارەسەری سیاسی بەگوێرەی بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش، بەتایبەت بڕیارنامەی 2254 و 2118.
هۆکاری ئەوەی کە ڕژیم لەو سەردەمەدا هیچ هەنگاوێکی بەرەو چارەسەری سیاسی نەنا، ئەوە بوو کە سوپای ڕژیم لە ئێستا بەهێزتر بوو، دۆخی ئابووریی ڕژێم زۆر باشتر بوو لەچاو ئێستا، هاوپەیمانەکانیشی زۆر بەهێز بوون، بە تایبەتی ڕووسیا و ئێران و حیزبوڵڵا، جگە لەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چارەسەری سەربازی ڕەتدەکردەوە، گرووپە سەربازییەکانی ئۆپۆزیسیۆنیش چەندین مەرجەعیان هەبوو.
بەڵام ئەمجارە دۆخەکە زۆر جیاوازبوو، سوپای ڕژیم ماندوو بوو، هەر کە ئەفسەر و سەربازەکان هەواڵی پێشڕەویکردنی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەبوو بەرەو ئەوان، لەسەرخۆ دەڕووخان. دۆخی ئابووریی ڕژیم بەتەواوی داڕما، بەدەستهێنانی بەستە نانێک یان بتڵە غازێک بووە خەون، گرژییەکی تووند لە نێوان پشتیوانییە جەماوەرییەکەیدا هەبوو، هاوپەیمانەکانی ڕژێمەکەش لە هەموو کاتێکدا زیاتر لاواز بوون، ڕووسیا سەرقاڵی شەڕی ئۆکراینایە و توانای ئەوەی نەماوە و ناتوانێت وەک جاران پشتگیری ڕژێمی سووریا بکات. ئێستا ڕووسیا پێویستی بە هەموو کەرەستە و چەکەکانی هەیە و بۆ ئەو ئۆکراینا لە پێش سووریایە، حیزبوڵڵاش دوای لەدەستدانی زۆربەی سەرکردەکان و توانا سەربازی و مرۆییەکانی پشتی شکا و ئیفلیج بوو، ئێرانیش زۆرێک لە سەرکردە مەیدانییە سەربازیییەکانی لە سووریا لەدەستدا، بۆیە ئەمجارە ڕژێم تەنیا مایەوە.
هەرچی ئۆپۆزیسیۆنیشە ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی پێکهێنا و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بەشێوەیەکی پیشەییانە بەڕێوەبرد، وەک پێشتر فرەیی لە مەرجەعیەتی سەربازی نییە و ناوچە تازە ئازادکراوەکانیش تا ئێستا بە باشی بەڕێوەدەبرێن. لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێزار ببوو لە ئەگەری گۆڕینی ڕەفتارەکانی ڕژێم یان قبووڵکردنی چارەسەری سیاسی بەپێی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان.
بە پشت بەستن بەو دەرهاویشتانە و ئەو تێبینیانەی ڕۆژئاوا سەبارەت بە دەستەی تەحریر شام هەیانە، هێشتا هیچ لێدوانێکیان لە دژی ئەو گرووپە نەداوە، بەڵکو ئەمریکا و ڕۆژئاوا بە گشتی ڕژێمیان بە بەرپرسیار زانیوە لەو دۆخەی لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا لە سووریا ڕوودەدات. بۆیە لەمڕۆوە دەتوانرێت ڕژێمی سووریا وەک بەشێک لە ڕابردوو سەیر بکرێت و گفتوگۆ نێودەوڵەتییەکانیش لە پشت پەردەوە ئێستا لە بارەی چارەنووسی ئەسەد و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی قۆناغی ڕاگوزەر بەڕێوەدەچن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا: لە هاوبەشیی ستراتیژییەوە بۆ هەوڵی کۆتاییهێنان بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی
28 تەممووز
زمانی کوردی و پرسی فاشیزمی نووستوو
27 تەممووز
ئاوایە سروشتی ململانێكە
27 تەممووز
کۆدەکانی پشت بڕیارەکەی ئەردۆغان لە داخستنی بۆریی نەوتی عێراق
24 تەممووز
دیمەشق لەنێوان دروز و عەلەوی و کورد دا
24 تەممووز
باجی هەر سەرکەوتنێک.. سزایەکی نوێیە !!
20 تەممووز
سەرەڕای قەیران، ئاوەدانی بەردەوامە
20 تەممووز
"دێوەزمەی" فیدراڵی لە سووریا
19 تەممووز
پەیامی درۆنهاوێژەکان و ئاسایشی وزەی کوردستان
19 تەممووز
پرسی کورد لە تورکیا... ڕێککەوتنێکی مێژوویی یان گۆڕانکارییەکی تاکتیکی؟
16 تەممووز
- بیروڕا
- 27 تەممووز
زمانی کوردی و پرسی فاشیزمی نووستوو
- بیروڕا
- 27 تەممووز
ئاوایە سروشتی ململانێكە
- بیروڕا
- 24 تەممووز
دیمەشق لەنێوان دروز و عەلەوی و کورد دا
- بیروڕا
- 20 تەممووز
باجی هەر سەرکەوتنێک.. سزایەکی نوێیە !!