
تووندوتیژیی میدیایی یەکێکە لە گرنگترین کایەکانی بواری زانستەکانی دەرونناسی و کۆمەڵناسی، زۆربەی توێژەران لەو باوەرەدان تووندوتیژیی میدیایی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خێزان و لێکترازانی کۆمەڵایەتی.
1. بڵاوکردنەوەی فیلم و درامای تووندوتیژ یان ڕێکلامی بازرگانی بە ناوەڕۆکێکی پڕ لە تووندوتیژی، یان بەرهەمهێنانی ئەو پرۆگرامانەی شێوازەکانی تووندوتیژیی تێدا بە زەقی نمایش دەکرێت، لە خراپترین کاریگەرییەکانی میدیان کە بەهۆیانەوە منداڵ و هەرزەکاران زیانمەندی سەرەکی دەبن تێیاندا.
2. هەتا بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ئامارەکانی خۆکوشتن لە میدیاکاندا زیاتر بێت، وێنایەکی ئەرێنیی زیاتر لای ئەو کەسانە دروست دەبێت کە خۆکوژی بە تاکە ڕێگای دەربازبوون لە کێشەکانی ژیانیان دەزانن.
3. بەپێچەوانەشەوە خۆبەدوورگرتنی میدیاکان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی خۆکوژی و تووندوتیژی، کاریگەریی زۆری دەبێت لە کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی خۆکوژی و تووندوتیژی.
4. بەداخەوە ئێمە ئێستا لەسەردەمێکداین کە هەر کەس دەتوانێ لەڕێگەی سۆشیالمیدیاوە زۆر بەئاسانی زانیاری و ڕێنومایی و هاندان دەربارەی ڕێگەکانی کۆتاییهێنان بە ژیان یان کوشتنی کەسانی تر وەربگیرێت.
5. هەرچەندە زۆرجار ڕێژەی تاوانەکان و کوشتن و خۆکوشتن هێندە زۆر نییە، بەڵام گەورەکردن و زەقکردنەوەی لە میدیا وادەکات خەڵک وا هەست بکات ئەم بابەتە لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە.
6. پێویستە بڵاوکردنەوەی هەر ئامارێک بە بەراوردکردنی بابەتەکە بە وڵاتانی دیکە بڵاوبکرێتەوە.
7. پێویستە ڕووماڵی هەواڵەکانی خۆکوشتن بەتایبەتیش خۆکوشتنی کەسانی بەناوبانگ دوور لە خرۆشان و بایەخپێدانی لەڕادەبەدەر و سنووردار بێت، چونکە ڕوونکرنەوەی زۆر لەسەر شێواز و وردەکارییەکانی خۆکوشتنی کەسێک لە ڕێی میدیاوە کاریگەریی زۆر نەرێنیی دەبێت و شڵەژانێکی دەروونی و کۆمەڵایەتی دروست دەکات.
8. بەشێک لە میدیاکان هەواڵە خۆکوژییەکان تێکەڵ بە بابەتە سیاسییەکان دەکەن و بەم شێوەیە زۆر نابەرپرسانە ڕەوایەتییەکی تەواو بە تاوانی خۆکوشتن دەدەن.
9. بەشێک لە میدیاکان دوور لە هەموو پرەنسیپ و ئیتیکێک، لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی خۆکوشتندا بە هیچ شێوەیەک ڕەچاوی باری دەروونی و هەست و سۆزی خێزان و کەسوکاری خۆکوژەکان ناکەن.
ئەمانە چەند نموونەیەکن لە سەردێڕ و تایتڵی هەواڵی تووندوتیژی کە لە سایت و پۆرتاڵ و تیڤییە کوردییەکانەوە وەرمانگرتوون:
1.پیاوێک دوای کوشتنی سێ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
2. ئافرەتێک خۆی سووتاند.
3.پیاوێک بە چوار فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
4. ئامارەکانی خۆکوشتن بەرز بۆتەوە.
5. دایکێک کۆتایی بە ژیانی منداڵەکەی خۆی هێنا.
6. لە شەڕی دوو بنەماڵە شەش کەس کوژران.
7. برایەک برایەکی خۆی کوشت.
8. کچێک لە نهۆمی شەشەمی باڵەخانەیەک فرێدرایە خوارەوە.
9. باوکێک تەرمی کچەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ماڵەوە حەشارداوە.
10. پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت .
نوێترین بیروڕا

ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
26 تشرینی دووەم

بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
20 تشرینی دووەم

سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
20 تشرینی دووەم

مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
19 تشرینی دووەم

لە دیدگاوە بۆ واقیع: چۆن هەولێر پێشەنگایەتی گۆڕانکاری ژینگەیی کوردستان و عێراق دەکات
16 تشرینی دووەم

پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان
13 تشرینی دووەم

دهۆک و واسیت؛ جیاوازیی نێوان هەراجی دەنگی هاونیشتمانیان و ستراتیژی نیشتمانی
12 تشرینی دووەم

بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەتەکێتی وتاردان
10 تشرینی دووەم

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
- بیروڕا
- 26 تشرینی دووەم
یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
- بیروڕا
- 19 تشرینی دووەم
مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان






