گرافیکی ئاڤا نیوز
لێكتێگەیشتن نزیكە بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی و بەشداریی پارتی و یەكێتی و هەرهێزێكی دیكەش بیەوێت بەشداری حكومەت بێت.
وا دەردەكەوێت ئاڵێنگاری و پێشهات و رووداوە چاوەڕوانكراوەكان لە عێراق و دەوروبەر، ئەوە دەخوازن هێزە سیاسییەكانی هەرێمی کوردستان بەرەو یەكدەنگی و پێكەوەكاركردنی زیاتر بڕۆن زیاتر لە دابەشبوون و ناكۆكی، ئەمەش ئەگەری پێكهێنانی كابینەیەكی بنكە فراوان بەسیاسەتێكی یەكگرتوو، زیاتر دەكات.
بارودۆخی دەوروبەر بەتایبەت رووداوەكانی سووریا و ئەو قۆناغە نوێیەی گەلی كوردی تێكەوتووە لە رۆژئاوای كوردستان، ئەوە دەخوازێت هێزە سیاسییەكانی هەرێمی کوردستانیش بە دیدگایەكی زیاتر یەكگرتوو و بەرپرسیارانە بیر لە قۆناغی نوێ بكەنەوە.
تەنانەت ئەو هێزانەش كە نەیانویستووە بەشداریی حكومەت بن، لەوانەیە جارێكی دیکە بیر لە بەشداری بكەنەوە، چونكە تێدەگەن بەو بەشدارییە دەتوانن رۆڵێكی سیاسی ئەكتیڤتر بگێڕن، چ لە چارەسەری ئاڵێنگاریەكانی بەردەم هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق و چ لە پێشكەشكردنی دیدگا و راوێژی سیاسی بە هێزە سیاسییەكانی رۆژئاوا، ئەمە جگە لە ناردنی پەیامێک بۆ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان، كە كورد یەكدەنگە و لەم قۆناغەدا چاوی لە یەک ئامانجە.
بەڵام خۆ ئەگەر هێزە سیاسییەكان بەشداری حكومەتیش نەكەن، دەبێ لە هەستیاری ئەم قۆناغە سیاسییەی ئێستا تێبگەن ، كێشەكانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حكومەتی ناوەندی و بابەتی مووچە و بودجە و ناوچە جێناكۆكەكان و كێشەكانی كەركووك و پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت و ئەو مەترسیانەش پێشبینی دەكرێت رووبەرووی عێراق ببنەوە، ئەوە دەخوازێت هێزە سیاسییەكانی هەرێمی کوردستان لێكتێگەیشتن و یەكگوتاریی زیاتر پەیڕەو بكەن.
گرنگە هێزە سیاسییەكان بە كۆ لەخۆیان بپرسن، ئایا لەماوەكانی رابردوودا لە پرسە گشتییەكانی وەك بڕینی بودجە و راگرتنی هەناردەی نەوت و دواكەوتنی مووچە، "چەند گوتاری هێزە سیاسییەكانی كوردستان" لە نێوان هەرێم و بەغدا دا چ دەستكەوتێكی هەبووە؟
ئایا رەخنەگرتنی هەرێمی کوردستان و موجامەلەكردنی لایەنی عێراقیی لەلایەن هەندێک هێز و كەسایەتی لە هەرێمی کوردستان چ سوودێكی بە چارەسەری كێشەی مووچە و بودجە گەیاند؟ بە ئێستاشەوە كە بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە، ئەگەر پێداگری و زیرەكی حكومەتی هەرێمی کوردستان نەبێت یەک دینار لە بەغداوە نایەت.
ئەمە لە كاتێكدا ئەگەر هێزە سیاسییەكان بە یەک دەنگ رەخنەی حكومەتی ناوەندییان بكردایە لەبارەی بڕینی مووچەی خەڵک و بڕینی بودجە، ئەگەری هەبوو حكومەتی عێراقیان زیاتر بخستایەتە ژێر فشار، بەڵام نەک هەر ئەمە نەكرا بەڵكو هەندێک لایەن و كەسایەتی بەتایبەت پارلەمانتارانی پێشوو ئەوەندەی دیکە حكومەتی عێراقیان هاندەدا بۆ بەردەوامبوون لەسەر سیاسەتی بڕینی بودجە و دواخستنی مووچە، تەنانەت سكاڵای دادگای فیدراڵیش نەک هەر كێشەكەی چارەسەر نەكرد، بەڵكو ئەوەندەی تر باری سەرشانی هەرێمی کوردستان و فەرمانبەرانی قورستر كرد.
خۆ ئەگەر پێداگری كابینەی نۆ و سیاسەتی توند و زیرەكانەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و كابینەكەی نەبووایە ئەو بڕە مووچەیەش بە بیانوی جیاجیا نەدەهات و ئەمانیش جگە لە پاساو هێنانەوە چیتریان دەتوانی بكەن؟
كەواتە دەبێ ئەو هێزانە لە خۆیان بپرسن، ئایا گەڕانەوەی ئێمە بۆ بەغدا و دژایەتیمان بۆ هەرێمی کوردستان چ دەستكەوتێكی بۆ خەڵكی كوردستان تیادابوو، جگە لەوەی حكومەتی هەرێمی کوردستانمان خستە ژێر فشاری زیاتر؟
ئەزموونی پێشووی "چەند گوتاری"، لەگەڵ پێشهاتە نوێیەكان و قۆناغی نوێی ناوچەكە، ئەوە دەخوازن هێزە سیاسیەكانی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوەیەکی جددی بە سیاسەتە پۆپۆلیستەكانیاندا بكەنەوە و دووبارە بە حساباتی خۆیاندا بچنەوە.
باوەڕمان وایە هەرێمی كوردستان قەڵای پارێزەری هەمووانە، هەر بەهێزبوونێكی ئەم قەڵایە لەسوود و قازانجی هەموو كوردە، ئەم دەستكەوتە كە بێگومان بێ كەموكورتیش نییە، دەبێت بە هەموو لایەک پارێزگاری لێبكرێت و بەهێز بكرێت و دەسەڵاتەكانی فراوانتر بكرێت، ئەمەش لە رێگەی حكومەتێكی بنكە فراوانی یەكگرتووی بەرپرسیار بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، ئەنجام دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
هاوبەشیی نیشتمانی لە سووریا... پرسی کورد وەک نموونە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژ خورشید هەرکی هەتا عەمێ گۆزێ؛ ژ فتنە و بەلبەلەیا دەنگبێژان هەتا فتنە و بەلبەلەیا میدیایا جڤاکی
12 تەممووز
شەش ساڵ خۆڕاگری و شکۆی خەونی نەتەوەیەک
11 تەممووز
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
پەتای بەکەلۆری؛ ترس و تۆقاندن لە پێستی زانستدا
9 تەممووز
ئاسایشی قەوارەی هەرێم لە سەروو ململانێ سیاسییەكانەوە
5 تەممووز
ئاڤا تیڤی.. ئەو کەناڵەی هاوسەنگی میدیای کوردی گۆڕی، چۆن؟
2 تەممووز
دۆزی کورد و هاوکێشەکانی شەڕ و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
2 تەممووز
جەنگی ئێران و ئیسرائیل کۆتایی هاتووە یان تەنیا وەرگرتنی پشوویەکە؟
29 حوزەیران
کورد و ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل و ئێران.. کرانەوەی نوێ یان مەترسییە کۆنەکان؟
26 حوزەیران
- بیروڕا
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەشیی نیشتمانی لە سووریا... پرسی کورد وەک نموونە
- بیروڕا
- 11 تەممووز
شەش ساڵ خۆڕاگری و شکۆی خەونی نەتەوەیەک