
ئەم دابەشبوونە ڕوون و ئاشکرایە
بمانەوێت یاخود نا، عێراق وڵاتێکی دابەشکراوە بەسەر دوو نەتەوەی سەرەکی (کورد و عەرەب)، هەروەها دابەشکراوە بەسەر دوو مەزهەبی سەرەکی (شیعە و سوننە) ئەمە جگە لە پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییەکانی دیکە.
ئەم دابەشبوونە تەنها دابەشبوونێکی نەتەوەیی و مەزهەبی نییە بەڵکو دابەشبوونێکی جوگرافیشە، هەر بۆیە ناکرێت لەناو سیاسەت و بەڕێوەبردندا نادیدە بگیرێت بەڵکو دەبێت دڵنیایی لێ بکرێتەوە.
دابەشبوونەکە ئەوەندە ڕوونە نەک تەنها مەزهەب و قەوم و مێژوو، بەڵکو جوگرافیاش تیایدا بەشدارە، زۆرینەی کورد لە بەشی باکووری وڵاتەکە (کوردستان) و زۆرینەی عەرەبیش لە بەشی ناوەڕاست و باشووری وڵاتەکەن، ئەم دووبەشە لە ڕێککەوتنێکی سیاسی براوەکانی دوای جەنگی جیهانی دووەم بە زۆری بەیەکەوە لکێنراون و هەتاوەکو ئێستاش ئەو پێکەوە لکاندنە دیارە و لێکەوتەی خۆی هەیە.
هەر ئەمەشە جارێکی دیکە لە هەڵبژاردن ڕەنگدەداتەوە و شێوەی دەنگدان و نوێنەرایەتییەکانیش هەر دووبارەی دڵنیایی لەم ڕاستییە دەکەنەوە.
ئەم دابەشبوونە ئەوەندە ڕوون و ئاشکرایە، هیچ دەرفەتێک بۆ لەبیرکردن یان خوێندنەوە نییە، لەکەم شوێنی دوونیا هەیە ئەم دابەشبوونە و جیاوازییە ئەوەندە ڕوون و ئاشكرا بێت.
هێڵە نەتەوەییەکان بە هێڵی جوگرافی ڕەنگڕێژن و هێڵە جوگرافییەکانیش دووبارە بە جیاوازی ژینگە و ئەتمۆسفیر و کەشوهەوا و خاک و خۆڵە و بەروبوومەوە و زمان تۆختر بوونەتەوە.
کەس وەکو (کاکە حەمە) محەممەد حاجی مەحموود، شاعیرانە و ڕوون، گوزارشتی لە ڕاستەقینەیی ئەم جیاوازییە نەکردووە، بڕۆن گوێ لە ترێندەکەی بگرن لە سۆشیاڵ میدیا بەناوی ( من عێراقی نیم).
هەتا لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی جوگرافی و ژینگەی و پاشان کۆمەڵایەتی عێراق بکەیت زیاتر و زیاتر جیاوازییەکان بەرجەستە دەبن لەوەی هاوبەشییەکان دەربکەون.
هەموومان دەزانین عێراق لەدایکبووی دوای ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانیی و ڕێککەوتنی سایکس بیکۆیی دابەشکاری نێوان زلهێزەکانی جیهانە، نەک هەبوویەکی سرووشتی یا ڕێکەوتنێکی ناوخۆیی.
ئەم پێشەکییە چیمان پێدەڵێت؟
ئەم پێشەکیە ڕاستیەکە کە دووان لەسەری ناکۆک نین و پەیوەندییەکی بە ڕاوبۆچوونەوە نییە، بەڵکو ڕاستییەکی ڕاستەقینەیە، واتە ڕاستییەکی بەچاو بینراو، وەکو چۆن دەڵێی ئەو خۆرە و ئەوەش خۆڵ، ئەمە مێز و ئەوەش کورسییە، هەر ئەمەش ڕاستییەکی فرە جەمسەریی و دابەشبوونی عێراق شتێک نییە پەیوەست بێت بە (ڕاوبۆچوونەوە)، بەڵکو ڕاستییەکە دەبێت ڕاوبۆچوونەکانی لەسەر دابمەزرێت.
هەروەها دەبێت سیستمی سیاسییش لەسەر داننان بەم ڕاستییە دابمەزرێت نەک لەسەر ئینکاری کردن وەکو لە مێژووت سیاسی عێراقدا دووبارە دەبێتەوە.
هەر ئەمەشە هۆکاری شکستی هەموو ئەو ڕژێمە حکومڕانییە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق کە توانات بەردەوامیان نەبووە و ڕووخاون، چونکە هەموو ڕژێمە حکومڕانییە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق توانای بەردوامیان نەبووە و ڕووخاون، چونکە هەموویان لەسەر ئینکاریکردن و چاو داخستن لە ڕاستیی فەرەجەمسەریی عێراق و نەبینینی عێراق وەکو وڵاتێکی دابەش بوو بە سرووشت دامەزراون.
بەپێچەوانەی ڕژێمی ئێستای عێراق لەپاش 2003 كە لەسەر ئەم بنەمایە و بینینی ئەم ڕاستییە و داننان بەم دابەشبوونە جوگرافی و قەومی و مەزهەبیەدا دامەزرا، نەك ئینكار كردنی.
واتا خاڵی بەهێز و هۆكاری مانەوەی ئەم ڕژێمە ئەوەیە لەسەر بنەمای ئەم ڕاستییە دابەشكارییە سرووشتییە دامەزراوە نەک لەسەر ئینكاركردنی.
واتە ڕژێمی پاش (2003)ی عێراق كە بەدەستووری فیدراڵی (2005) چەسپێنراوە، دانی بە عێراقدا نا وەك وڵاتێكی فیدراڵی، ئەمەش هۆکاری مانەوەی ئەم ڕژێمەیە.
هەرچەندە ئێستا هەندێک دەستڕۆیشتووی عێراق بەتایبەت لەناو شیعیەكان تووشی زەهایمەری سیاسی بوون و بیریان چووەتەوە ڕژێمەكەی ئەوان سەرەڕای هۆكاری زۆر بۆ لەناوچوون كەچی هێشتا ماوەتەوە، هۆكارەكەی چییە؟
هۆكاری ئەم مانەوەیە تەنها ئەوەیە ئەم ڕژێمە دانی بەو جیاوازییە سروەشتی و ڕاستییە ناوە و لەسەر بنەمای ئەمە ماوەتەوە نەك هیچ شتێكی تر.
واتا هەرچەندە زۆر پێشبینی كران بۆ لەناوچوونی ڕژێمی ئێستای عێراق (ڕژێمی پاش 2003) و هەمووشیان تەواوبوون، لەسەروو هەموویانەوە گەندەڵی، كەچی ئەم ڕژێمە هەرماوەتەوە.
هۆكار و نهێنییەکەش ئەوەیە ئەم ڕژێمە لەسەر بناغەی سرووشتی و راستەقینەكە خۆی دامەزراندوە كە بناغەی دابەشبوونی نەتەوەی و جوگرافی و مەزهەبییە لە وڵاتەكەدا.
ئێستاش هەر چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردنەكانی عێراق دێت و دڵنیایی لەم هاوكێشە فرە جەمسەرە دەكاتەوە، ( كوردەكان كورد هەڵدەبژێرن و شیعەكان شیعە و سوننەكانیش سوننە) ئەمە خودی نهێنی مانەوەی ڕژێمەكەشە، هەر هەوڵێكیش بۆ گۆڕینی ئەم هاوكێشەیە نارێكی لە سیستمە سیاسییەكەدا دروستدەكات و سەرەنجام دەبێتە هۆی ڕووخانی وەک ئەزموونەكانی پێشتر.
نوێترین بیروڕا
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی سووری كریپتۆ: چۆن ترەمپ بازاڕی بیتکۆین و دراوە ئەلیكترۆنییەكانی هەژاند؟
11 تشرینی یەکەم
ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستی: قەیرانە نێوخۆییەکان مەترسین لەسەر دەروونمان، چۆن؟
10 تشرینی یەکەم
لابردنی سفرەکان لەسەر دراو: چارەسەرێکی ڕیشەیی یان کات کوشتنێکی ژمێرەیی؟
10 تشرینی یەکەم
مەسرور بارزانی، هێزێک بۆ گۆڕینی قەیران بە بونیادی ستراتیژی
9 تشرینی یەکەم
لە هەردوو ستادیۆمی ئامەد و وانەوە؛ جاڕدانی مانیفێستی کوردبوون
7 تشرینی یەکەم
دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ
1 تشرینی یەکەم
هاوپەیمانێتیی کۆمەڵەی ئاسایشی هەرێمی؛ سعوودیە – پاکستان
1 تشرینی یەکەم
شیكردنەوەی فراوانی ڕێككەوتنی نەوتی هەولێر و بەغداد (ئەیلوولی 2025)
28 ئەیلوول
کارتی زێڕینی ترەمپ: ستراتیژییەکی نوێ بۆ ڕاکێشانی سەرمایە
27 ئەیلوول
- بیروڕا
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟