
عەبدولڕەحمان مستەفا، پارێزگاری پێشووی کەرکووک
ئاڤا دیجیتاڵ
لای هەمووان ئاشکرایە، کە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ساڵی 2005، لیستی برایەتیی کەرکووک کە پێکهاتبوو لە هەموو حیزب و لایەنه سیاسییە کوردستانییەکان، توانییان سەرکەوتنێکی گەوره بەدەست بهێنن و لە کۆی 41 کورسی، 26 کورسییان بردەوە، بەوەش توانی بەتەنیا ئیدارەی کەرکووک دابمەزرێنێت و پۆستی پارێزگار بەر کورد کەوت. بڕیاریش وابوو کە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگری پارێزگار لەلایەن هەردوو پێکهاتەی تورکمان و عەرەب پڕبکرێتەوه، بەڵام ئەوان هیچ لایەکیان ئامادە نەبوون ئەو دوو پۆستە وەربگرن، بۆیە سەرۆکی ئەنجوومەنیش هەر کورد وەریگرت، بەڵام جێگری پارێزگار دیاری نەکرا تاوەکو دواتر و لە قۆناغێکی تردا رێککەوتن کرا و سەرۆکی ئەنجوومەن درا بە برا تورکمانەکان و جێگری پارێزگاریش بۆ برا عەرەبەکان.
بەڵام بەداخەوە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 بارودۆخەکە بەشێوەیەکی تر گۆڕا و کورد هەموو دەسەڵاتەکانی لەدەست دا، دواتریش ئەنجوومەنی هەموو پارێزگاکانی عێراق هەڵوەشێنرا و هەموو پارێزگاکان بەبێ ئەنجوومەن مانەوە. تاوەکو دواتر دیسان بڕیاردرا هەڵبژاردن بکرێت بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان. بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی 18-12-2023 دیاریکرا و هەڵبژاردن کرا، بەڵام دیسان بەداخەوە کورد بۆ یەکەمجار لەنیوەی کورسییەکانی بەدەستهێنا، واتد لە کۆی 16 کورسیی ئەنجوومەن (بە کۆتای مەسیحییەکانەوە) کورد حەوت کورسی بەدەستهێنا. (پێنج کورسی بۆ یەکێتی و دوو کورسی بۆ پارتی)، ئەمەش چەند هۆکارێکی هەبوو، کە ئەمانەن:
یەکەم: پەرشوبڵاوی و نەبوونی یەکڕیزیی لەنێو حیزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە کەرکووک، کە بووە هۆی ئەوەی دەنگێکی زۆری کورد بە هەدەر بچێت.
دووەم: کەمیی ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن.
سێیەم: نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری ژمارەیەکی زۆری دەنگدەران، کە بووە هۆی ئەوەی نەتوانن دەنگ بدەن.
لە لایەکی ترەوە هەردوو پێکهاتەکەی دیکەی کەرکووک نەیانتوانی زیاتر لە نیوەی دەنگەکان بەدەست بهێنن تاوەکو بتوانن پۆستی پارێزگار وەربگرن، کە ئێستا کێشەی سەرەکی دامەزراندنی ئیدارەی کەرکووکی تازە پەیوەستە بەم پۆستەوە و هەر سێ پێکهاتەکه داوای دەکەن و بە مافی خۆیانی دەزانن. کەواتە ئێستا کەرکووک لە بەردەم کێشەیەکی گەورەدایە. ئەمە لەلایەک و لە لایەکی تریشەوە کێشەی ناوخۆیی پێکهاتەکانە کە پێویست دەکات هەر لایەنێک ناوماڵی خۆی رێکبخات و دواتر بکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکانی تردا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکووک بەزووترین کات.
ئەوەی من دەیبینم هیچ رێگایەک نییە بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، جگە لە رێککەوتن لەنێوان ئەو لایەنانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، کە دەبێ بەگیانێکی برایانە و کەرکووکیانە دابنیشن و رێکبکەون لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بەهیچ شێوەیەک و لەبەر هەر هۆیەک بێت نابێت هیچ پێکهاتەیەک ستەمی لێبکرێ و بێبەش بکرێت لە مافە رەواکانی خۆی. ئیدارەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێت کە هەموو لایەنەکان بەشێوەیەکی کاریگەر بەشداربن لە هەموو جومگەکانی دەسەڵات و ئامانجی هەمووشیان خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کەرکووک بێ و بە یەک چاو سەیری هەموو هاووڵاتیان بکەن، هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی کەرکووکیش خۆیان بە نوێنەری هەموو خەڵک بزانن و بە رۆحێکی برایانە کار بکەن لەگەڵ پارێزگار و ستافەکەی و هاوکاری و هەماهەنگی زۆر باش دروست بکەن. بەوشێوەیە دەتوانن ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن و ببنە جێی رەزامەندی خوای گەورە و هاووڵاتیانش. بەپێچەوانەوە زەرەرمەندی گەورەی هەر ململانێ و ناتەباییەکی نێوانیان خەڵکی کەرکووک دەبێت، کە متمانەی خۆیان دا بەو بەڕێزانە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکانیان بکەن و خزمەتی باشیان بکەن لە هەموو بوارەکاندا.
عەبدولڕەحمان مستەفا، پارێزگاری پێشووتری کەرکووکە. ئەو لە 28ی ئایاری 2003 بووە پارێزگاری كەركووك و دوای ساڵانێک خزمەتکردن و ئەزموون لەگەڵ پێکهاتەکانی شارەکە، لە 3ی نیسانی 2011 دەستی لە پۆستەکەی كێشایەوە. ئێستا وەک شرۆڤەکاری سیاسی، بەتایبەت لەبارەی رووداوەکانی عێراق دەنووسێت و شرۆڤە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
ئەی تی ئێمەکانیش پێویستییان بە هاوکارییە
16 کانوونی دووەم

ژنانی كورد؛ لە ژیاندا چاونەترس و لە شەهیدبووندا نەمر
15 کانوونی دووەم

ترەمپ و سیناریۆی "هێڵی سوور" و ئەگەری جەنگێکی کراوە لە ئێران؟
15 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
- بیروڕا
- 17 کانوونی دووەم
جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ






