
لە سەرەتای پەخشەوە ئاڤا بووەتە کەتەلۆگێک بۆ میدیاکانی دیکە
دەمەوێ باسی مانگێک بکەم، بەڵام هێندەی ساڵێک قسەم لەسەر شتە باشەکان پێیە، مانگی ڕابردوو بۆ هەموو جیهان ڕەحمەت بوو، بۆ موسڵمانان مانگی خۆشی و پەرستش بوو، وەلێ بۆ ئاڤا میدیاش مانگی سەرکەوتن بوو، مانگی خۆسەلماندن و دووپاتکردنەوەی ئەوەی کە ئێستا ئاڤا ژمارەیەکی قورسە لە کایەی میدیایی کوردیدا.
پانۆرامای مانگێک: شاشەی زۆربەی ماڵەکان لە کاتی بەربانگدا لەسەر ئاڤا بوو، دواتر ڕەسووکە دەبووە میوانی گوندنشینان، ئینجا هاتنەخوارەوەکەی هەوراز و دواتر درامای بەرەو بەرزاییەکان، ئەمە ڕۆتینی هەر بیست و نۆ ڕۆژەکەی ڕەمەزان بوو، بە گرەنتی ئەم قسەیە دەکەم کە لەم سەردەمەی سۆشیاڵ میدیادا هیچ میدیایەکی کوردی بە عێراقیشەوە ناتوانێ بە درێژایی چوار کاتژمێر لەسەریەک بینەر لای خۆی ڕابگرێت، بەڵام ئاڤا ئەمەی کرد، جیا لەوەی چەندین بەرنامەی زۆر باش و پڕبینەری لە کاتژمێرەکانی دواییدا پێشکەش دەکرد لە نموونەی مۆری ئاڤا، سەلام سەلامی، دەستەگوڵ، دڵشادکرن، پرسیاری ئاڤا و درامای بیانی و هتد.. جیا لە کاتژمێرە هەواڵییەکان کە زۆرترین زانیاریی خێرایان بە بینەر بەخشی.
بەربانگی ئێمە: بەشی زۆری میدیای کوردی خۆی بە پارشێوەوە سەرقاڵکردبوو، بەڵام (هەوراز گوتەنی) نە لە کەس دەچین و نە کەسیش دەتوانێ لە ئێمە بچێت، ئاڤا هەستی کرد کە بۆشاییەک لە بەربانگدا هەیە، بۆ بینەری کورد و بەتایبەت خانمانی ماڵ کە بەدەم ئامادەکردنی خواردنی بەربانگەوە، گوێی لە سروودە خۆشەکانی شەهرام مەنسووری، گفتوگۆ پڕ زانیاریی و خۆشەکانی هێلین، ڤینۆ و ئەلەند دەگرت و سەیری خواردنە جیاوازەکانی شێف حەسەن و ئامۆژگارییە بەسوودەکانی مامۆستایانی ئایینی دەگرت، چیرۆک و بڕگە ناوازەکانی پەیامنێرانی ئاڤا خوێی بەرنامەکە بوون، ئەمە وایکرد کە هەموو ماڵێک لەگەڵ ئاڤا رۆژوو بشکێنن و هەر لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تاوەکو تەکبیرانی جەژن لەگەڵ ئاڤا بن، بڕۆن ڕاپرسی بکەن و ئۆباڵ بە گەردنی من (باشترین بەرنامەی مانگی ڕەمەزان لە کوردستان، بەربانگی ئاڤا بوو).
پێنج ڕۆژ جەژن: جەژنی هەموو موسڵمانان سێ ڕۆژ بوو، بەڵام بینەری ئاڤا پێنج ڕۆژ جەژنی کرد، لەگەڵ شانۆ و حەسەن غەفوور بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ و هەموو ڕۆژێک دوو سەعات شایی و خۆشی و هەڵپەڕین بوو، نوکتە و بەسەرهاتی خۆشی هونەرمەندان و هونەری ڕەسەنی کوردی بە زاراوە جیاوازەکان لە شاشەی ئاڤاوە بینران و بیسران.
هەژەندەکانی هەژان: کۆتایی چیرۆکی یەکەم ڕەمەزانی ئاڤا میسک بوو، بەرنامەی خۆری ئاڤا بە درێژایی مانگی ڕەمەزان ماڵی هەژارانی بەسەر دەکردەوە، لە کۆتا ئەڵقەشدا هەمووانی گریاند، هەمووانیشی دڵخۆش کرد، بەخشینی یانزە خانوو بە کەسانی کەمدەرامەت و ملیۆنان دینار بە ماڵە هەژارەکان تەنیا مۆری سەر کاغەز نەبوو، بەڵکو ڕاستی بوو، هەژان هێرش بە دەستی خۆی کلیلی خانووەکانی بۆ ئەو کەسانە دەبرد کە چ بە تیروپشک بۆیان دەرچوو، یانیش لە بەرنامەکەیدا هەژەندی (سوپرایزی) بۆ کردن.
خەڵات لە ئەمریکاوە: وەرزشی ئاڤا بە داتا و ژمارە یەکەمی کوردستانە، چێنەریش ژمارەی پێوانەیی لە دوایەک دەشکێنێت، ئەوەبوو لەلایەن ڕێکخراوی ئێن وای ئێکسی ئەمریکییەوە بە باشترینی ساڵ دیاریکرا لەپای ڕووماڵی باڵۆن دۆر و یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە هەمان کاتیشدا ڕۆژنامەنووسی گەورەی ئاڤا میدیا ڕزگار کۆچەر بە زنجیرە بەرنامەیەک لە بارەی هۆشیارکردنەوەی خەڵک و ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر بووە باشترینی ساڵ لەسەر ئاستی جیهان.
کەتەلۆگی ئاڤا: ئەوەی باسم کرد لە ماوەی یەک مانگدا ڕوویاندا، هێشتا لە کوێیەتی، کۆمەڵێک بەرنامە و بەرهەم کە نە کراوە و نە بینراوە لە ڕێگەن کە دانسقەن، وەک چۆن لە سەرەتای پەخشەوە ئاڤا بووەتە کەتەلۆگێک بۆ میدیاکانی دیکە و لە هەموو هەنگاوێکدا لاسایی دەکەنەوە، ئاواش هەمووان دەبێت چاویان لەوە بێت کە هەنگاوی دواتری ئاڤا میدیا چی دەبێت؟.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
ئەی تی ئێمەکانیش پێویستییان بە هاوکارییە
16 کانوونی دووەم

ژنانی كورد؛ لە ژیاندا چاونەترس و لە شەهیدبووندا نەمر
15 کانوونی دووەم

ترەمپ و سیناریۆی "هێڵی سوور" و ئەگەری جەنگێکی کراوە لە ئێران؟
15 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
- بیروڕا
- 17 کانوونی دووەم
جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ






