
سەردانی دوێنێی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەم كاتەدا بۆ واشنتن مانا و گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە.
لە كاتێكدا بەغدا وەک پایتەختی عێراق بە خراپترین پەیوەندی خۆیدا تێدەپەڕێت لەگەڵ واشنتن، ئەم سەردانە بەڵگەی هەبوونی پەیوەندییەكی باشی هەرێمی كوردستانە لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
هەر دوێنێش بەر لە گەشتی سەرۆكوەزیران دەنگدانەوەی شكستی ئیدارەدانی عێراق بۆ خولی 34ـی لووتكەی وڵاتانی عەرەبی، ئەوەندەی دیکە چاوەكانی خستە سەر هەرێمی كوردستان وەک خاوەن دیپلۆماسییەتێكی سەركەوتوو لە ناوچەكەدا.
لە كاتێكدا زۆربەی وڵاتان دەكۆشن بۆ ئەوەی پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ ئیدارەی نوێ لە واشنتن هەبێت و بۆ ئەم مەبەستە بە ترلیۆنان دۆلار بەگەڕ دەخەن یان سازشی سیاسی دەكەن، كەچی هەرێمی كوردستان سەرەڕای ئەوەی كارەكتەرێكی نادەوڵەتییە بە فەرمی بانگهێشتی واشنتن دەكرێت.
پێشتریش واشنتن هەولێری هەڵبژارد بۆ بونیادنانی گەورەترین کونسوڵخانەی خۆی لە ناوچەكەدا، نەک شوێنێكی دیکە، ئەمەش ئاماژەی ئەوپەڕی متمانەیە بەسەركردایەتی كوردستان و دەرخەری هەبوونی پەیوەندی باشی ئەم سەركردایەتیەیە لەگەڵ واشنتن، كە بە شەونخونی و حیكمەتی سیاسی چەندین ساڵ بونیادنراوە.
ئەم سەردانە لە كاتێكدا ئەنجام دەدرێت كە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێكی هەستیاری ناڕووندا تێپەڕ دەبێت.
زۆرێک لە وڵاتەكان لە قۆناغێكی هەستیاردان وەك سووریا، هەندێكیشیان لە پەیوەندیەكی خراپ و دووڕیانێكی چارەنوسسازدان لەگەڵ ئەمریكا، وەک كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەندێكی دیكەشیان خوازیاری پشتیوانی و هەماهەنگی ئەمریكان بۆ دەربازبوون لە قەیرانەكان وەک فەلەستین و لە هەندێ شوێنیش خەڵكەكە لە ژێر ئاگری فڕۆكەكانی ئەمریكادا باجی سیاسەتی هەڵەی سەركردەكانیان دەدەن، وەک وڵاتی یەمەن لەژێر دەسەڵاتی حووسییەكاندا.
لەناو ئەم وێنە شپرز و شێواوەدا هەرێمی كوردستان دەبینین بە ئەوپەڕی متمانە و بە ئارامییەوە پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ كاریگەرترین دەسەڵاتی جیهان، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەرەو پێش دەبات.
لەمانە گرنگتر لەم سەردانەشیدا بۆ واشنتن سەرۆكوەزیرانی كوردستان بە دەستی بەتاڵ و مەلەفی خاڵی و سپییەوە رووی لە كۆشكی سپی نەكردووە.
بەڵكو هەگبەكەی پڕپڕە لە بەرەو پێشچوون و كار و پرۆژەی گرنگ لە پێشیانەوە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی سەركەوتوو پاشان هەنگاوی گەورە لە پێكهێنانی حكومەت و هەروەها بەرەو پێشچوونی هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە كە بەلای ئەمریکا و هاوپەیمانەكانی دیكەی كوردستانەوە بابەتێكی تەواو گرنگ و ستراتیژییە.
ئەمە جگە لە پرۆژە خزمەتگوزاریە ستراتیژیە ناوخۆییەكانی دیكە وەک پرۆژەی چارەسەركردنی قەیرانی چەند ساڵەی كارەبا.
هەروەها لە مەلەفی پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا سەرەڕای بیانو و فشارەكان، دروستكردنەوەی پەیوەندییەكی باش لەگەڵ ناوەند و بڕینی هەموو بیانووەكانی بەغدا لە دروستكردنی كێشە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەنگاوی باش لە چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوت.
لەم مەلەفەدا پەیامی هەرێمی كوردستان بۆ بەرپرسانی واشنتن ئەمەیە: ئەوەی لەسەر ئێمەیە كردوومانە و ئێستا تۆپ لە قاچی بەغدایە تا كێشەكان بەتەواوی چارەسەر ببن.
بێگومان هەموو ئەم مەلەف و خاڵانە لەلای بەرپرسانی ئیدارەی واشنتن وەک سەركەوتن بۆ هەرێمی كوردستان دێتە هەژمار و سروشتی ئیدارەی ترەمپیش وایە حەزی بە هاوبەشێكی بەهێز و بێ سەر ئێشەیە هەبوونی هەرێمێكی بەهێز و ئارامیش بۆ ئەوان لە عێراقدا بابەتێكی ستراتیژییە، چونكە ئەوان هەر لە سەردەمی رزگاركردنی عێراقەوە لە 2003 دەیانەوێت عێراق وڵاتێكی ئارام و دیموكراسی و بێ كێشە بێت، ئەم وێنەیەش لە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بە باشی دەبینن و بەراوردی دەكەن بە وێنە تەڵخ وشێواوەكەی بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
جامی عێراق ئەمجارە كوردستانییە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەشیی نیشتمانی لە سووریا... پرسی کورد وەک نموونە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ژ خورشید هەرکی هەتا عەمێ گۆزێ؛ ژ فتنە و بەلبەلەیا دەنگبێژان هەتا فتنە و بەلبەلەیا میدیایا جڤاکی
12 تەممووز
شەش ساڵ خۆڕاگری و شکۆی خەونی نەتەوەیەک
11 تەممووز
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
پەتای بەکەلۆری؛ ترس و تۆقاندن لە پێستی زانستدا
9 تەممووز
ئاسایشی قەوارەی هەرێم لە سەروو ململانێ سیاسییەكانەوە
5 تەممووز
ئاڤا تیڤی.. ئەو کەناڵەی هاوسەنگی میدیای کوردی گۆڕی، چۆن؟
2 تەممووز
دۆزی کورد و هاوکێشەکانی شەڕ و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
2 تەممووز
جەنگی ئێران و ئیسرائیل کۆتایی هاتووە یان تەنیا وەرگرتنی پشوویەکە؟
29 حوزەیران
- بیروڕا
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
جامی عێراق ئەمجارە كوردستانییە
- بیروڕا
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەشیی نیشتمانی لە سووریا... پرسی کورد وەک نموونە
- بیروڕا
- 11 تەممووز
شەش ساڵ خۆڕاگری و شکۆی خەونی نەتەوەیەک