
گرافیک ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە ڤیدیۆیەک لە (سۆشیال میدیا)ـی بێ ئیتکەوە، فەزای بێ خاوەنی میدیای ئازادی کوردیی تەنیوە، تێیدا "مایک بە دەستێک"ـی خۆشباوەڕ، کابرایەکی لە خۆی نەزانتر دەدوێنێ و بەهەردووکیان دەڵێی هەنگیان لە کلۆرەداردا دۆزیوەتەوە و پێکەوە بە پەرۆشییەوە باسی "گرانی و تێچووی خەیاڵیی" کارەبای گڵۆپە سوورەکەی سەر سویچ پلاک و شاحینەی مۆبایل لە پرۆژەی کارەبای 24 کاتژمێریدا دەکەن. بەوەش، بە کاڵفامیی خۆیان کۆی پرۆژەی ڕووناکی دەخەنە ژێر پرسیار و گومانەوە و دڵی خەڵکی کوردستانی لێ کرمێدەکەن! بەجۆرێ حیساباتێک و لێکدان و دابەشکردنێکی بازاڕیی و نازانستیی وەها دەکەن کە ئیتر لەمەودوا دەبێ بترسین و بەشێک لە داهاتی مانگانەمان بۆ خەرجیی گڵۆپە سوورەکانی سەر سویچ پلاک و چارجەری مۆبایلەکانمان لابدەین!!
هەرچەندە من ساڵانێکە نائومێد بووم لەوەی ( سۆشیال میدیا)ـی کوردی خۆی ڕاستبکاتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی ڕاستییەکان گورگانخوارد نەکرێن، فەرموون بزانن ڕاستیی و درووستیی ئەو خەرجییە قورسە چییە و چۆن حیساب دەکرێت:
1. یەک دانە گڵۆپی سووری سەر سویچ پلاک، لە کاتژمێرێکدا تەنها ( سفر و لە دەهەزاردا، یەک ) = 0.0001 کیلۆوات کارەبای پێویستە. لە 24 کاتژمێردا ( سفر و لە دەهەزاردا 24 ) = 0.0024 کیلۆوات کارەبای سەرف دەکات. ئەگەر بۆ هەر کیلۆواتێک 72 دینار هەژمار بکەین، لە ڕۆژێکدا دەکاتە 0.17 دینار و لە مانگێکدا دەکاتە 5.2 دینار.
واتە ئەگەر لە ماڵێکدا 20 سویچ پلاکی گڵۆپدار 24 کاتژمێر کار بکەن، تێچووەکەیان بۆ یەک مانگی تەواو تەنها 104 دینارە. ( هەی سەدوچوار جار لەقوڕت نێم، سۆشیال میدیای نەزان و درۆزن !)
2. هەر شاحینەیەکی مۆبایل لە یەک کاتژمێردا 0.02 کیلۆوات کارەبا دەبات، لە 12 کاتژمێردا دەکاتە 0.24 کیلۆوات، کە تێچووەکەی ( ئەگەر ڕۆژانە 12 کاتژمێر کار بکات ) دەکاتە 17 دینار، کە لە مانگێکی تەواویشدا بۆ هەر دانەیەک دەکاتە پێنجسەد و هەژدە دینار = 518 دینار. کەواتە: ئەگەر لە ماڵێکدا 6 چارجەر( شاحینەی مۆبایل) ڕۆژانە 12 کاتژمێر کارەبا ڕاکێشن، تێچووی سەرجەمیان لە مانگێکدا تەنها: سێ هەزار و سەد و دە دینار 3110 دینارە. ( هەی سێ هەزار جار لەوە ڕسواتر بیت سۆشیال میدیای چەواشەکار ) !!
کەواتە کۆی ئەو "مەترسییە گەورەیەی" بەهۆی (کارەبای 24 کاتژمێری و پرۆژەی ڕووناکییەوە) ڕووبەڕووی داهاتی مانگانەی خەڵکی کوردستان دەبێتەوە: بریتییە لە 3110 دینار+ 104 دینار = 3214 سێ هەزار و دووسەد و چواردە دینار کە دەکاتە نزیکەی 2 دۆلار و نیو !!
بەڕاستی زوڵمێکی زۆر گەورەیە و لێخۆشبوونی نیە.. هەقی وایە بەهۆی ئەم سێ هەزار دینارەوە لە دادگای فیدڕالێ سکاڵا لەسەر حکوومەتی هەرێم تۆمار بکرێ، بەڵکو بە هاوپەیمانیی چەند لایەنێک لە هەڵبژاردنی داهاتوودا (یەک تەپڵەک و پێچکە کورسییەک) لە پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنن!
نوێترین بیروڕا

ڕووماڵی پیشەییانەی گرژییەکان: ڕۆڵی (ئاڤا میدیا) لە گەڕاندنەوەی متمانە و سەقامگیریدا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ههوراز گوڵپی برانده، كۆپی ناكرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسلام و پرسی تووندوتیژی خێزانی
4 کانوونی یەکەم

(خۆرمۆر) نەک (کۆرمۆر)
1 کانوونی یەکەم

بەرەی تاریكی چیان بۆ خەڵك پێیە؟
30 تشرینی دووەم

بارزانی لە شرناخەوە; ڕەگ و ڕیشەی کوردایەتیی وا لە ڕۆحی عیرفاندا
29 تشرینی دووەم

کۆرمۆر و تاوانی ڕووناککردنەوەی نیشتمان
29 تشرینی دووەم

ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
27 تشرینی دووەم

یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
26 تشرینی دووەم

بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
20 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ههوراز گوڵپی برانده، كۆپی ناكرێت
- بیروڕا
- 4 کانوونی یەکەم
ئیسلام و پرسی تووندوتیژی خێزانی
- بیروڕا
- 1 کانوونی یەکەم
(خۆرمۆر) نەک (کۆرمۆر)
- بیروڕا
- 30 تشرینی دووەم
بەرەی تاریكی چیان بۆ خەڵك پێیە؟






