گرنگیی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و ئیماراتی عارەبی
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

عەبدولسەتتار ئەحمەد باغەمرەیی
نووسەر و لێکۆڵەر

عەبدولسەتتار ئەحمەد باغەمرەیی
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه بریتییه له چالاكییه‌ك پێوه‌ندی به ئامانج و نزیكایه‌تییه‌كی كاریگه‌ره‌وه هه‌یه، كه وڵاتێك یان قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له‌م ڕێگه‌یه‌وه پێوه‌ندی به وڵاتان یان قه‌واره سیاسییه‌كانی دیكه‌ی جیهانه‌وه ده‌كات. یان بریتییه له كۆمه‌ڵێك كرده‌وه و جووڵه‌ی وڵاتێك یان قه‌واره‌یه‌كی سیاسی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كارلێك له كرده‌وه و جووڵه‌ی وڵاتان و قه‌واره سیاسییه‌كانی دیكه ده‌كات.
بەم شێوە ڕوون ده‌بێته‌وه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه بریتییه له كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتار كه سه‌رچاوه‌كه‌ی وڵات یان قه‌واره‌ی سیاسییه و ڕووی له وڵاتان و قه‌واره سیاسییه‌كانی جیهانه. پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماراتی عارەبی کە لە سەرەتاکانی دەیەی دووەمی ئەم سەدەیە دەستیان پێ کردووە، چووەتە ناو قۆناغێکی فراوان و ڕەهەندە دیپلۆماسی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، بازرگانی و ڕۆشنبیرییەکانی لە خۆ گرتووە و تا دێت زیاتریش دەکشێت، ئەمەیش سەلمێنەری ئەوەیە، هەرێمی کوردستان وەکوو هێزێکی هەرێمی کە خودان داینامێتی سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری و بوارەکانی دیکەیە، مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و دەرگە فرەچەشنەکانی لە ناوچەکەدا بە ڕوودا دەکرێتەوە.
سه‌باره‌ت به هێز و كاریگه‌رییه‌كه‌ی چه‌ندان بۆچوون و تیۆری جیاواز هه‌یه له ناویاندا مۆرگینساو (Morgenthau)، پێی وایه هێز بریتییه له، توانای سه‌ركرده و بكه‌ری سیاسی له ڕاكێشان و كۆنتڕۆڵكردنی عه‌قڵ و كرده‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه. هه‌روه‌ها ستیڤان ڕۆزن (Steven Rosen)، بۆچوونی وایه هێز واته توانا و لێوه‌شاوه‌یی بكه‌ری سیاسی بۆ به‌كارهێنانی سه‌رچاوه به‌رده‌سته‌كان له میانی پێشهات و ڕووداوه‌كان له سیستمی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی به ئاڕاسته‌ی باشتركردنی سیستمه‌كه به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه باوه‌ڕی پێیه‌تی.
وڵاتان و ئەو قەوارە سیاسییانەی كه خاوه‌نی هێز و دیپلۆماسیی نەرمن، له میانی پرۆسه‌ی سیاسیاندا كار ده‌كه‌ن هەموو میكانیزم و ئامرازە بەردەستەكانیان ته‌وزیف بكەن، كە خزمەت بە بەدەستهێنانی پشتیوانیی سیاسەتی دەرەوەیان دەكەن، دیارترین و گرینگ‌ترینیان بریتین له: تایبەتمەندییە كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەكان وەك جۆرێكی باو و نەریتێكی ژیاری، هزری، ئەزموونێكی مێژوویی، بەهایەكی ئایینی و كۆمەڵایەتی، كه ڕۆڵێكی گەورە لە پڕۆسەی بڕیاردروستكردنی سیاسەتی دەرەوەدا دەبینن.
سیاسەتی دەرەوەی هەر وڵات و قەوارەیەكی سیاسی، نموونه و ڕەنگدانەوەی هەموو ئەو كارلێكانەیە، كە لە ناوخۆدا ڕوو دەدەن و بەیەك دەگەن، بەو واتەیەی سیاسەتی دەرەوەی هەر وڵات و قەوارەیەكی سیاسی درێژكراوەی سیاسەتی ناوخۆیە بە كۆی هێز و پێكهاتەكانیەوە، بۆیە بڕیاری سیاسەتی دەرەوە بە ڕووخساری ناسنامه‌ی كۆمەڵگە و كەسایەتییەكەی و هۆكاری بونیاتی فكری و ژیاری و جۆری بیركردنەوەی سەركردایەتییەكەی كە كارتێكراوە بە ناوەندە كۆمەڵایەتییەكەی، داده‌نرێ.
به گه‌ڕانه‌وه و لێوردبوونه‌وه له‌م بنه‌مایه، زۆربەی كات پێوه‌ندیی كارلێككەر و كارتێكراو لە نێوان تایبەتمەندییەكانی كەسایەتیی نەتەوەیی كۆمەڵگە و سیاسەتی دەرەوە بۆ بڕیاردروستكردن ڕوو دەدات، كە دواجار ئەم پێوه‌ندییە تۆكمه‌تر دەبێت و زەمینەی لەبارتر و زیاتر بۆ كۆمەڵێك دەرهاویشتە و پێدراوی ئەرێنی دروست ده‌كات.
ئه‌م ڕاستییانه‌یش له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌دیاریكراویش له میانی گه‌شته دیپلۆماسی، ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی سەرۆک وەزیران مه‌سرور بارزانیدا بۆ وڵاتانی هه‌رێمی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی به‌رجه‌سته بووه و پاشماوه و كاریگه‌ریی به دوای خۆیدا دروست كردووه، به تایبه‌ت له ڕاكێشانی سه‌رنج و ته‌سه‌وڕاتی نوێی وڵاتان و بڕیاربهدهستانیان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنانی جۆراوجۆر، نه‌خاسمه له بواری دروستكردنی پێوه‌ندیی سیاسی، ئابووری، وزه و بازرگانی.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە 10ـی ته‌ممووزی 2019، له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رنجی بۆ بایه‌خی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ڕ‌اكێشا، وه‌ك بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی له ستراتیژیه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دروستكردنی ڕایه‌ڵه‌یه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان بڕه‌خسێت له بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی سیاسی، ئابووری، ته‌ناهی و كۆمه‌ڵایه‌تی و لایه‌نه پێویستييهكانی دیكه‌ی ژیان له هه‌رێمی كوردستان له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناساندنی هه‌رێم به دنیای ده‌ره‌وه.
وڵاتان و قه‌واره سیاسییه‌كان و سەركردەکانیان، ده‌شێ فەرهەنگ وه‌ك ڕایه‌ڵه‌یه‌ك له دروستكردن و به‌هێزكردن و هێشتنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان به‌كار بهێنن، ڕوونه فەرهەنگی هاوبەش كه چه‌ندان لایه‌ن و ڕه‌هه‌ندی ئایین، زمان، هونەر و جلوبەرگ و چەندان ئامرازی دیكە دەگرێتەوە، ڕۆڵی ئه‌رێنیان لە پێشكەوتن و سەرخستنی دیپلۆماسیی نەرم و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و پێوه‌ندییه‌كان هه‌یه، هه‌ر یه‌كێكیان ڕەگەزێكی گرنگە لەو پێوهندییەدا بۆ ڕاكێشان و باوەڕپێهێنانی ئەوانی دیكە.
سەبارەت بە پێوهندییەكانی ئیماراتی عارەبی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ ساڵانی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م دەگەڕێتەوە. لە شوباتی 2011ـدا عەبدوڵڵا زایید ئال نەهییان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان تاوتوێی كردنەوەی كونسوڵگەی گشتیی وڵاتەكەی لە هەولێر كرد، كه پاشان لە ساڵی 2012ـدا كونسوڵگه‌ی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەولێر كرایەوە.
ئیمارات وەكوو قەوارەیەكی سیاسی دیفاكتۆ و ده‌ستووری له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری ساڵی 2005ـی عێراقی فیدڕاڵ مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات و له ڕوانگه‌ی شه‌رعییه‌تی سیاسی، یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه پێوهندییەكانی لەگەڵ سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان بەستووە، بۆ نموونە سه‌رۆك مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان لە ئایاری 2012ـدا سەردانی ئەو وڵاتەی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا لە بارەی پرسی پێوهندییەكانی سیاسی، ئابووری، ڕۆشنبیری و وەبەرهێنان کۆ بووەوە.
پاشان لە تشرینی دووەمی هەمان ساڵدا سه‌رۆك بارزانی بۆ جاری دووەم سەردانی وڵاتەكەی كردەوە و دووبارە چاوی بە بەرپرسانی باڵای وڵاتەكە كەوتەوە و چەندان پرسی سیاسی، ئابووری و ڕۆشنبیریان لە كۆبوونەوەكانی نێوانیاندا خستبووە بەر باس و گفتوگۆ.
ڕێكکەوتی 29ـی تەممووزی 2015 حەسەن ئەحمەد ئەلشحی، باڵیۆزی ئیماڕات لە بەغدا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ بووەوە. ئەلشحی لە كۆبوونەوەكەدا سڵاوی سەركردایەتیی وڵاتەكەی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیاند و جەختی لەسەر پێوه‌ندییە دووقۆڵییەكانی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان كردەوە. هاوكات ستایشی سه‌رۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانی كرد لە حیكمەتی سیاسی و بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی لایەنی سیاسی، ئابووری و ژیاری.
ئیمارات بە هۆی ئەو پێوه‌ندییە لە پێشینەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیبوو، نەخاسمە لە بواری وەبەرهێنانی نەوتەوە، لە لایەن ئەو كەس و لایەن و حكوومەتانەی دژایەتیی بڕیار و ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیان دەكرد، بە پاڵپشتیكردنی بڕیار و پڕۆسەكە تۆمەتبار دەكرا. بە تایبەت كە ئاستی كۆمپانیای (شركة أبوظبي الوطنية للطاقة) ـی ئیماراتی لە تەممووزی 2017ـدا واتە بە ماوەیەكی كەم بەر لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كه له 25ـی ئه‌یلوولی 2017 به‌ڕێوه چوو، لە كێڵگەی نەوتی ئەترووش لە سنووری پارێزگای دهۆك دەستی بە بەرهەمهێنان كرد، كه كۆمپانیای ناوبراو خاوەنی ڕێژەی %39,9ـی كارەكانی كێڵگەكە بوو. ڕاستییه‌كه‌ی بۆچوونی ئیمارات له پرسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هاوسه‌نگی و حیكمه‌تی تێدا بوو، به شێوه‌یه‌ك ڕێكەوتی 23ـی ئەیلوولی 2017 كه ته‌نیا دوو ڕۆژ مابوو پرۆسه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێ، ئەنوەر قەرقاش، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیمارات جەختی لەسەر پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق كردبووەوە، به‌ڵام بە پێویستیشی زانی بوو، كە عێراق نیشتمانی هەموو عێراقییەكان بێ و جێی هه‌مووانی به دادپه‌روه‌رییه‌وه لێ ببێته‌وه. هەروەها پێی وابوو، كە ئەزموونی وڵاتەكەی لە پێشكەشكردنی نموونەیەكی سەركەوتووی سیستمی فیدڕاڵی، دەكرێ لە عێراق سوودی لێ وەربگیردرێ، بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە لە ناكۆكی و جیاوازییەكاندا پارێزراو بێ.
هه‌ر یه‌ك له سعوودیه، قه‌ته‌ر، كوه‌یت و ئیمارات له ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی كاریگه‌ری و ڕۆڵی سه‌ره‌كیان له زۆربه‌ی پرس و بابه‌ته سیاسی، ئابووری، بازرگانی، ته‌ناهی و سه‌ربازییه‌كاندا هه‌یه. بۆیە هەر یەکێکیان بۆ هەرێمی کوردستان گرنگییان هەیە و حکوومەتی هەرێم لە چوارچێوەی ستراتیژییدا گرنگە بەردەوام و هاوکات لەگەڵ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، لەگەڵ هەر یەکێکیان لە پێوەندییدا بێت.
ئیمارات كه له كانوونی یه‌كه‌می 2021 یادی په‌نجا ساڵه‌ی دامه‌زراندن و ڕاگه‌یاندنی كرده‌وه، ئێسته له ئاستێكی به‌رزی نموونه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان دایه، به شێوه‌یه‌ك ڕێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه تایبه‌تمه‌ند به بواری په‌روه‌رده، زانست و ڕۆشنبیری ڕۆژی نیشتمانی ئیماڕاتی كه ده‌كاته 2ـی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك، وه‌ك ڕۆژی ئایینده‌ی جیهان ده‌ستنیشان كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به فه‌رمی وه‌ك پێشه‌نگی جیهانی بواری سه‌رپه‌رشتیكردنی ئایینده دانراوه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش به‌و بڕوایه گه‌یشتووه كه وڵاتی ئیماڕات بووه‌ته سیمبۆڵی سه‌ركه‌وتن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئایینده و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تیكردنی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له بواره‌كانی داهێنان، جیاوازی، توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانسته‌كان و ته‌كنه‌لۆژیا بگێڕێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی توانیویه‌تی له هه‌ر یه‌ك له‌و بوارانه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ و بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و هاندانی نه‌وه‌ی نوێ له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان.
ئیمارات نموونه‌ی وڵاتێكی پێشكه‌وتووه له ناوچه‌ی كه‌نداوی عاره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له سه‌رده‌می ئێسته‌دا به تایبه‌تی دوبه‌ی بووه‌ته یه‌كێك گه‌وره‌ترین ناوه‌نده‌كانی ئابووری جیهان و سیاسییه‌كان و كارخواز و وه‌به‌رهێنه‌ره گه‌وره‌كانی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه و ناوچه‌یه‌كی نموونه‌یی له بواری حكوومه‌ت به تایبه‌تی حكوومه‌تی ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌ش كردووه كه هه‌مووان چاویان له‌سه‌ر پێشكهوتنهكانیهتی و مه‌به‌ستیانه لاسایی بكه‌نه‌وه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی جیهانی وزه ڕێكه‌وتی 29ـی ئاداری 2022 له‌گه‌ڵ محەمەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئیمارات یادداشتێکی لەیەکتێگەیشتنیان له بارەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی لە بواری نوێکردنەوەی کاروباری حکوومەتداری واژۆ کرد.
لە ناوەرۆکی لەیەکتێگەیشتنەکەدا، ئاماژە بە پێوه‌ندی و هەماهەنگیی بەهێزی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرابوو، کە لەو چوارچێوەیەدا، دەوڵەتی ئیمارات هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە پێشخستنی کاروبارەکانی حکوومەت و برەودان بە توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکوومەت و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بواری حکوومەتی ئەلیکترۆنی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان.
مایه‌ی سه‌رنجه ئیمارات وه‌كوو حكوومه‌ت و وڵات مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردووه، ته‌نانه‌ت كاتێك سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ساڵی 2022 سه‌ردانی ئیماراتی كرد ئاڵای هه‌رێمی كوردستانیان وه‌ك به‌شێك له پرۆتۆكۆڵی فه‌رمی دیپلۆماسی له پێشوازی دانابوو.
بۆیه مۆركردنی لهیهكتێگهیشتنهكهیش به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌یه‌كی حكوومه‌تداری و ده‌وڵه‌تداریی بوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرا، چونكه هه‌مان ڕۆژ محه‌مه‌د قرقاوی هه‌مان له‌یه‌كتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ نه‌سیم، جێگری سه‌رۆككۆماری دوورگه‌كانی ماڵدیف و میتا مۆتلی (Mia Mottley) سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ربادۆس و دیودات ئیندار، وه‌زیری ئیشغالی گشتی كۆماری گویانا مۆر كرد.
قرقاوی له میانی وته‌یه‌كدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشابوو كه وڵاته‌كه‌ی ده‌خوازێ به‌و ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌ی له پێشه‌نگایه‌تی بواره جۆراوجۆره‌كانی حكوومه‌تداری هه‌یه‌تی و له ژێر ڕۆشنایی و دیدگه ستراتیژییه‌كانی شێخ محه‌ممه‌د بن ڕاشید ئال مه‌كتووم به‌شداریی له پێشخستنی حكوومه‌ته‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی پێشه‌نگایه‌تی و لێوه‌شاوه‌ییان به‌رز ببێته‌وه و بتوانن ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كانی داهاتوو ببنه‌وه، به تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان له‌م سۆنگه‌یه‌وه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ئیمارات ڕێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی ستراتیژیی له‌گه‌ڵدا مۆر كردووه به ئامانجی پێشخستنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
نوێترین بیروڕا

ڕووماڵی پیشەییانەی گرژییەکان: ڕۆڵی (ئاڤا میدیا) لە گەڕاندنەوەی متمانە و سەقامگیریدا
6 کانوونی یەکەم

هه‌وراز گوڵپی برانده، كۆپی ناكرێت
6 کانوونی یەکەم

ئیسلام و پرسی تووندوتیژی خێزانی
4 کانوونی یەکەم

(خۆرمۆر) نەک (کۆرمۆر)
1 کانوونی یەکەم

بەرەی تاریكی چیان بۆ خەڵك پێیە؟
30 تشرینی دووەم

بارزانی لە شرناخەوە; ڕەگ و ڕیشەی کوردایەتیی وا لە ڕۆحی عیرفاندا
29 تشرینی دووەم

کۆرمۆر و تاوانی ڕووناککردنەوەی نیشتمان
29 تشرینی دووەم

ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
27 تشرینی دووەم

یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
26 تشرینی دووەم

بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
20 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 6 کانوونی یەکەم
هه‌وراز گوڵپی برانده، كۆپی ناكرێت
- بیروڕا
- 4 کانوونی یەکەم
ئیسلام و پرسی تووندوتیژی خێزانی
- بیروڕا
- 1 کانوونی یەکەم
(خۆرمۆر) نەک (کۆرمۆر)
- بیروڕا
- 30 تشرینی دووەم
بەرەی تاریكی چیان بۆ خەڵك پێیە؟





