
ئاڤا نیوز
هێرشه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن سوپای عه‌ره‌بیی سووریا و چه‌كدارانی بیانیی تووندڕه‌و له سووریا نیگه‌رانی خسته دڵی هه‌موو كوردێكه‌وه. له سه‌رتاسه‌ری جیهان و له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه‌وه كورد هاتنه ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و په‌لاماردانه ناڕه‌وایه و شه‌رمه‌زاریان كرد.
له مزگه‌وته‌كانه‌وه، له شه‌قامه‌وه، له‌سه‌ر هه‌موو ئاست و چینه‌كان، كورد به‌یه‌ك ده‌نگی و به به‌هێزی ئه‌و په‌لاماره ناڕه‌وایه‌ی شه‌رمه‌زار كرد. میدیا یه‌كێك بوو له چه‌كه هه‌ره گرنگه‌كانی پێشی پێشه‌وه‌ی ئه‌و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه، كاتێك ده‌ڵێین: میدیای باش و میدیاكاری ئازا بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێویسته، له ڕۆژێكی ئاوادا ده‌رده‌كه‌وێت.
ئاڤا و پێشكه‌شكاره‌كانی وه‌ك هه‌موو وێستگه‌كانی تر ئه‌مجاره‌ش دڵسۆزی و توانای میدیایی و هۆشیاریی سیاسی خۆیان سه‌لماند له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كان. ئاڤا وه‌ك یه‌كه‌مین میدیای كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له گه‌یاندنی ئه‌و نیگه‌رانی و توڕه‌ییه‌ی كورد ڕۆڵی گه‌وره‌ی بینی.
له ڕووماڵی ڕۆژانه‌ی ئاڤا میدیا بۆ ئه‌و ڕووداوانه و ئاواره‌بوونی خه‌ڵك و ئازایه‌تی و به‌ره‌نگاریی كوڕان و كچانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه، ناوی ئه‌ستێره‌یه‌كی شاشه مۆره‌كه به هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا بڵاو بوویه‌وه.
سوورەیا حه‌سه‌ن پێشكه‌شكاری گه‌نجی ئاڤا میدیا بوویه سیمبولی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی میدیایی و له هه‌موو جیهانه‌وه ده‌نگی بیسترا و گفتوگۆكانی بینرا. به‌دروشمی (ئه‌ز بێ لایه‌ن نیمه) سوورەیا ڕاستگۆیانه هاته ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و زووڵمه‌ی له دانیشتووانی دوو گه‌ڕه‌كه كوردنشینهکەی حه‌له‌ب ده‌كرێ.
ده‌نگی سوورەیا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئاهی به‌به‌ری هه‌موو كوردێكی سته‌ملێكراوی ده‌نگ نهبیسراودا هێنایه‌وه. به دڵ و به‌گیان بوو به زمان و گوێ و چاوی كوردانی ڕۆژئاڤای كوردستان، بوو به ده‌نگدانه‌وه‌ی ئازاره‌كانی دانیشتووانی شێخ مه‌قسوود، بوو به هاواری ڕاگه‌یاندنی ئه‌و سته‌مه‌ی له ئه‌شره‌فییه و حه‌له‌ب له كورد ده‌كرێت. سوورەیا كه خۆی كچی ڕۆژئاوای كوردستانه توانی به باشترین شێوه گوزارشت له‌و سته‌مه بكات كه له كوردانی ئه‌و دوو تاخه ده‌كرێت، چونكه به دڵ قسه‌ی ده‌كرد.
ئه‌وه‌ی قسه‌ی ده‌كرد دڵی سوورەیا بوو نه‌ك زمانی، ئه‌وه‌ی ده‌جووڵا ڕۆحی سوورەیا بوو نه‌ك جه‌سته‌ی، بوو به ڕۆشنایی له شه‌وی تاریكی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه و ڕاستیه‌كانی نیشاندا سوورەیاكهی ئاڤا میدیا بوو. تا میدیا ماوه، جیهان به‌ڵگه به‌هێزه‌كان و تووڕه‌بوونه‌كان و لۆجیك و گفتوگۆ و فرمێسكه گه‌رمه‌كانی سوورەیا حه‌سه‌ن بۆ ڕۆژئاڤا له‌بیر ناكات.
سوورەیا حه‌سه‌ن به لۆژیكێكی به‌هێز و به به‌ڵگه‌وه گفتوگۆی میوانه‌كانیشی ده‌كرد، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانویست دۆخه‌كه شه‌رعیه‌ت پێبده‌ن ده‌یخستنه ژێر پرسیاری لۆجیكی و ئه‌خلاقی و نیشتمانییه‌وه. له‌سه‌ر ڕۆژئاوا و خه‌ڵكی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه‌ی حه‌له‌ب سوورەیا خاتری كه‌سی نه‌گرت ده‌نگی مه‌زڵوومیه‌تی گه‌یاندن ڕه‌وایه‌تی دۆزی ئه‌وانی سه‌لماند.
ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ی سوورەیا حه‌سه‌ن له ئاڤاوه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو هێرشه ناڕه‌وا و چه‌واشه‌كارییه‌ی میدیا و قسه‌كه‌رانی عه‌ره‌ب و ته‌پڵ لێده‌رانی ڕژێم بوو له سووریا كه ده‌یانویست به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت تۆمه‌ته ناڕه‌واكانیان بۆ پاساودانی هێرشه وهحشیهگهرهكانیان بسه‌لمێنن، به‌ڵام سوورەیا به لۆجیك و هه‌ستێكی به‌رپرسیارانه‌وه به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و هێرشانه وه‌ستایه‌وه، "ده‌تانه‌وێ بمانكوژن و قسه‌ش نه‌كه‌ین!"
ئه‌مرۆ سوورەیا حه‌سه‌ن یه‌كێكه له ئه‌ستێره دیاره‌كانی ئاڤا میدیا و ڕۆڵی له ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له سه‌نگه‌ری به‌رگریدا كه‌متر نییه، چونكه وه‌ك خۆی وتی "مه حه‌قی گوت مه به‌رگری ژكهسێ مه‌زڵووم كرد".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
ئەی تی ئێمەکانیش پێویستییان بە هاوکارییە
16 کانوونی دووەم

ژنانی كورد؛ لە ژیاندا چاونەترس و لە شەهیدبووندا نەمر
15 کانوونی دووەم

ترەمپ و سیناریۆی "هێڵی سوور" و ئەگەری جەنگێکی کراوە لە ئێران؟
15 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
- بیروڕا
- 17 کانوونی دووەم
جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ






