
دیمەنی ئاڵای ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
پێش زیاتر لە چل ساڵ سەرۆك و دامەزرێنەری سووریای بەعس حافیز ئەسەد (1930-2000) لە پێناو وەرگرتنی دەسەڵات لە سووریا بەرزاییەكانی جۆلانی بە ئیسرائیل بەخشی، ئێستاش مێژوو بەشێوەیەكی كۆمیدی خۆى دووبارە دەكاتەوە و ئەحمەد شەرع "جۆلانی پێشوو" بەهەمان سەودا كورسی دەسەڵاتی لە دیمەشق وەرگرتوە.
بە شێوەیەكی كۆمیدی، چونكە من باوەڕم بەو تێزەی ماركس هەیە كە دەڵێت: مێژوو دووبارە دەبێتەوە، بەڵام بە شێوەیەكی كۆمیدی. ئەم تەسلیم بوونەی ئەحمەد شەرعیش بێ ئیسرائیل بەتەواوی كۆمیدیە، چونكە بڕیاربوو ئەحمەد شەرع وەك موجاهیدێك بڕواتە قودسەوە نەك پانتاییەكانی زەوی ئیسرائیل فراوانتر بكات، هەروەها ئەوەی ئەم لە خاكی بە ئیسرائیل بەخشیوە زیاترە لەوەی ئەسەد بە نهێنی پێی بەخشی بوو.
ئەمە چیرۆكی دەسەڵاتەكانی سووریایە لە 1967ـەوە بۆ 2024 هەردوو كارەكتەرە سیاسیەكە بە بەخشینی بەشێكی زۆر لە خاكی سووریا بە ئیسرائیل، دەسەڵاتیان لە دیمەشق وەرگرتوە.
ئەمڕۆ چەند لە دوێنێ دەچێت؛ گوتەزایەکی عەرەبیە و پێدەچێت دەرئەنجامی ئەو خۆ دووبارە کردنەوەیەی مێژوو بێت لە دنیای عەرەبیدا.
بە ڕاستیش هەروایە وەک دەبینین ئەوەتا لە سووریا و زۆر شوێنی تریش مێژوو لەبری ئەوەی بۆ پێشەوە بچێ جارێکی تر خۆی دووبارە ئەکاتەوە.
هاتنەسەر کورسی دەسەڵات لەلایەن ئەحمەد شەرع و هاوڕێكانی هەر ڕێک لەو کاتە دەچێت کە حافیز ئەسەد بوو بە دەسەڵاتداری سووریا لە 1976.
خاڵی لەیەکچوو لە نێوان شەرع و حافیز ئەسەد لە وەرگرتنی دەسەڵاتدا لە بەرزاییەکانی جۆلاندا چڕ دەبێتەوە هەردووكیان بە بەخشینی جۆلان بە ئیسرائیل بوونە دەسەڵاتداری وڵاتەكە. وەک بڵێی بەرزاییەکانی جۆلان ئەو نرخەیە کە دەبێت هەرکەس دەبێتە دەسەڵاتداری سووریا دەبێت بیدات.
ئەمەش شتێكی سرووشتیە، چونكە لە وڵاتێكی نادیموكراسیدا كە نرخی وەرگرتنی دەسەڵات سندوقەکانی دەنگدان و بڕیاری گەل نەبوو ئەوا دەبێت بڕین و فرۆشتنی بەشێک لە جەستەی نیشتیمان بێت بە دوژمن، وەک بەرزاییەكانی جۆلانی سووری و جەبەل شەیخ و قونەیترە، جا چیتر ما جۆلانی نەیبەخشێت بە ئیسرائیل!
کە هەرکەس دێت و دەچێتە سەر کورسی دەسەڵات لە دیمەشق، دەبێت نرخی ئەو كورسیەی بە ڕادەستكردنی بەشێك لەخاكی سووریا بە ئیسرائیل بدات.
دوێنێ حافیز ئەسەد وایکرد و ئەمرۆش ئەحمەد شەرع هەروا دەكات، بگرە ئەحمەد شەرع قونەیتیرە و بەشێکی زیاتریشی بەخشی.
ئەمرۆ ئاڵای ئیسرائیل بە دووری تەنیا چەند كیلۆمەترێك لە دیمەشقی پایتەختەوە هەڵدەكرێ و ئۆتۆمبێلە سەربازیەكانی سوپای ئیسرائیل بە كوچە و كۆڵانەكانی سووریادا بە ئازادی دێن و دەڕۆن و سەربازانی ئیسرائیل لە ناو بەفری بەرزاییەكانی جەبەل شەیخ یاری خلیسكێنە دەكەن،
كەچی دەسەڵاتی نوێی سووریا چەكەكانی ڕوو لە كورد و پێكهاتە ناوخۆییەكانی دیكەی وڵاتەكە دەكات هەموو ئەمەش لە پێناو وەرگرتنی دەسەڵات لە وڵاتێكدا باوەڕی بە سندوقەكانی دەنگدان نییە.
چەند ئەمڕۆ لە دوێنێ دەچێت، حافیز ئەسەدیش هەروای كرد جۆلانی بە ئیسرائیل بەخشی و لەو لاوە بە تۆپ و تانك بەربوویە شاری حەما (1982) و نزیكەی 30 هەزاری لە دانیشتووانەكەی كوشت و بە سەدان ماڵ و مزگەوت و كەنیسەی وێران كرد.
ئەحمەد شەرعیش ڕێك لە سەر هەمان ڕێباز جۆلان و بگرە زیاتریشی بەخشی بە ئیسرائیل و پاشان بە سوپا و تانك و تۆپ ڕووی لە گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب كرد و خێزانە كوردەكانی وەك دیل دەستبەسەر كرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
ئەی تی ئێمەکانیش پێویستییان بە هاوکارییە
16 کانوونی دووەم

ژنانی كورد؛ لە ژیاندا چاونەترس و لە شەهیدبووندا نەمر
15 کانوونی دووەم

ترەمپ و سیناریۆی "هێڵی سوور" و ئەگەری جەنگێکی کراوە لە ئێران؟
15 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
- بیروڕا
- 17 کانوونی دووەم
جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ






