
ساتی بەڕێکەوتنی ئەردۆغان بۆ هەولێر و بەغدا
سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ دێتە بەغدا و هەولێر، وەک سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، هاتنەکە ئاسایی نییە و ساڵێکە ئامادەکاریی بۆ دەکرێت.
حکومەتی سوودانی دەیەوێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا فراوان بکات و لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا چەندین سەردانی هاوبەش لەنێوان ئەنکەرە و بەغدا هەبووە.
ئەمڕۆ لە بەغدا ئەردۆغان 20 ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەگەڵ سوودانی واژۆ دەکات. گرنگترینییان ڕێککەوتنی ستراتیژییە لەنێوان هەردوو وڵات بەتایبەت لەسەر دۆسیەی ئەمنی و ئاو.
کابینەی سوودانی زیاتر لە هەموو کابینەکانی پێش خۆی پەیوەندییەکانی بە کردار لەگەڵ تورکیا باشتر کردووە و هاوپەیمانیی شیعەی حاکم لە بەغدا دەیەوێت دوو مەبەست بەدەستبهێنێت:
یەکەم: تورکیا کارتی گرنگی دژی بەغدا هەیە و تەنیا بە بەکارهێنانی کارتی ئاو دەتوانێت سازش بە بەغدا بکات، چونکە گۆڕانی کەشوهەوا و نەمانی ئاو لە باشووری شیعەنشین، گەورەترین مەترسییە لەسەر داهاتووی هاوپەیمانیی شیعەی حکومڕان.
دووەم: دەسەڵاتدارانی بەغدا دەیانەوێت تورکیا لە خۆیان نزیک بکەنەوە و لە هەولێر دووری بخەنەوە، وەک هەوڵێک بۆ لاوازکردنی کارتەکانی هەرێمی کوردستان ئەویش لە ڕێگەی پێدانی تەندەری زۆر بە کۆمپانیا تورکییەکان و دروستکردنی هەلی بازرگانی بۆیان، تەنانەت فڕۆکەخانەی مووسڵ لە سەردەمی کازمی درایە کۆمپانییەکی فەرەنسی و لە سەردەمی سوودانی فڕۆکەخانەکە لە فەرەنسییەکان وەرگیرایەوە بۆ کۆمپانیاییەکی تورکی. لەلایەکی دیکەوە پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان لە بەسڕەوە بۆ تورکیا هەنگاوێکی دیکەیە لە بەغدا بۆ ڕاکێشانی دڵی ئەنقەرە.
ستراتیژی تورکیا بۆ عێراق ڕوونە و چەندین جار هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئاماژەی پێکردووە و لەسەر ئەم سێ خاڵە بەردەوام دەبێت:
یەکەم: هەتا بۆی بکرێت زۆرترین سوودی بازرگانی و ئابووری لە عێراق وەردەگرێت.
دووەم: بە بەکارهێنانی کارتەکانی، بەغدا بخاتە ناو شەڕی پەکەکە ئەگەر بە هاوکارییەکی کەمیش بێت.
سێیەم: پشتیوانیی سەقامگیریی سیاسی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەکات وەک هاوبەشێکی گرنگی خۆی، چونکە دەزانن ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بە پێچەوانەی هەولێر کۆنکرێتی نییە و گەرەنتی جێبەجێکردنی نییە بەهۆی زۆری بڕیاردەران.
هەوڵ هەبوو ئەردۆغان سەردانی هەولێر نەکات، بەڵام بڕیاری کۆتایی ئەوەیە دێتە هەولێر. گرنگە سەردانەکەی لەم کاتەدا و دووپاتکردنەوەی ئەو ستراتیژیەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگە و بەشێکی دانەبڕاوە لە سیاسەتی تورکیا بۆ عێراق وەک وڵاتێکی زۆر بەهێزی ناوچەکە و بەبێ تورکیاش هەرێمی کوردستان ناتوانێ سەقامگیری ئەمنی و ئابووری هەبێت.
پشتیوانی بایدن و ئیدارەکەی لە هەرێمی کوردستان و هاتنی ئەمڕۆی ئەردۆغان بۆ هەولێر نیشانەی سەرکەوتنی هەوڵە دیپلۆماتییەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرامبەر ئەو هەموو هەوڵانەی نەیارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەیدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

میدیای کاریگەر دەبێت وەک ئاڤا لەناو خەڵک و دەنگی خەڵک بێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا لە سەکۆیەکی میدیاییەوە، بۆ بنکەیەکی بەخشش و کۆمەک
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا میدیا ئەنجامی دا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

چەمچەماڵ بکرێتە ئیدارەی سەربەخۆ؟
11 کانوونی یەکەم

دیدگای سەرۆك بارزانی بۆ ئاشتی و ئاسۆی ئابووری و سیاسیی ناوچەكە
8 کانوونی یەکەم

گرنگیی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و ئیماراتی عارەبی
7 کانوونی یەکەم

ڕووماڵی پیشەییانەی گرژییەکان: ڕۆڵی (ئاڤا میدیا) لە گەڕاندنەوەی متمانە و سەقامگیریدا
6 کانوونی یەکەم

ههوراز گوڵپی برانده، كۆپی ناكرێت
6 کانوونی یەکەم

ئیسلام و پرسی تووندوتیژی خێزانی
4 کانوونی یەکەم

(خۆرمۆر) نەک (کۆرمۆر)
1 کانوونی یەکەم
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای کاریگەر دەبێت وەک ئاڤا لەناو خەڵک و دەنگی خەڵک بێت
- بیروڕا
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا لە سەکۆیەکی میدیاییەوە، بۆ بنکەیەکی بەخشش و کۆمەک
- بیروڕا
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا ئەنجامی دا
- بیروڕا
- 11 کانوونی یەکەم
چەمچەماڵ بکرێتە ئیدارەی سەربەخۆ؟






